بەهۆی زریانی مۆكا لە میانمار 40 موسڵمانی رۆهەنیگا گیانیان لەدەستدا

K24 - هه‌ولێر:
زریانێکی به‌هێز وڵاتی میانماری گرتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌دانیش بریندار بوونه، كه زۆربه‌یان موسڵمانن، هه‌روه‌ها زیانێكی زۆری ماددیش به‌ر ناوچه‌كه كه‌وتووه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی له‌و گه‌رده‌لووله روویداوه مۆته‌كه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 16ـی ئایاری 2023) بالا كریشنان، وته‌بێژ به ناوی حكومه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆن له میانمار به میدیاكانی جیهانی راگه‌یاندووه، زریانی مۆكا وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م 40 كه‌س گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 700ـیش بریندار بوونه.
بالا كریشنان هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه، زریانەکە زیاتر ویلایه‌تی راخینی گرتووه‌ته‌وه و وێڕای زیانه گیانییه‌كان، زیانێكی گه‌وره‌ی ماددی به‌ر ویلایه‌ته‌كه گه‌یاندووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی زریانەکەی گرتووه‌ته‌وه، هه‌ژارترین ناوچه‌ی میانماره و دانیشتووانه‌كه‌ی پێكهاتوون له كه‌مینه‌ی موسڵمانانی رۆهەنیگا، كه به ده‌ست كۆرۆنا و ململانێ ناوخۆیی و كێشه ئابوورییه‌كان ده‌ناڵێنن.
رۆژی (یه‌كشه‌ممه 14ـی ئایاری 2023) زریانی مۆكا هه‌ریه‌ك له میانمار و به‌نگلادیشی گرته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك خێراییه‌كه‌ی له هه‌ندێك شوێندا زیاتر له 250 كلیۆمه‌تر بوو له كاتژمێرێكدا.