لیرەی توركی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوەبینی
K24 - ھەولێر
بەھۆی ئاڵۆزییەكانی شەوی رابردووی ئەنقەرە و چەند شارێكی دیكەی توركیا ئەمڕۆ بەھای لیرەی توركی بە شێوەیەكی بەرچا و دابەزی.
سەید عەبدوڵڵا خاوەنی نووسینگەی چادان بۆ حەواڵەی پارە لە بازاڕی ھەولێر بە كوردستان24 راگەیاند: "رەوشی توركیا كاریگەری راستەوخۆیی كردوەتە سەر دراوی لیرەی توركیا و بە جۆرێك بەھای لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكیدا 6% دابەزیووە و ئەمڕۆ 100 لیرەی توركیی بەرامبەر بە 42500 دیناری عێراقیی مامەڵەی پێوەدەكرێت".
گوتیشی: "ئەگەر بارودۆخی توركیا بەرەو ئاسایی بوونەوە بچێت ئەوا بێگومان بەھای لیرەی توركیش بەرزدەبێتەوە".