وەزارەتی بازرگانیی چین داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی ئەمریکا دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2026، وەزارەتی بازرگانیی چین رایگەیاند، بە توندی دژی بڕیارەکەی لیژنەی پەیوەندییە فیدراڵییەکانی ئەمریکا دەوەستێتەوە سەبارەت بە قەدەخەکردنی دەستڕاگەیشتنی راستەوخۆی کۆمپانیا چینییەکان بە ژمارە تەلەفۆنییەکانی ئەمریکا.

بڕیارەکەی لیژنەی پەیوەندییە فیدراڵییەکان، کە پێنجشەممەی رابردوو بەهۆی نیگەرانییەکانی ئاسایشی نیشتمانی دەرکرا، رێگری لە دەستڕاگەیشتنی راستەوخۆی کۆمپانیاکانی چاینا مۆبایل، چاینا تێلیکۆم، چاینا یوونیکۆم و دابینکەرانی دیکەی خزمەتگوزارییەکان دەکات کە بە پڕۆتۆکۆڵی ئینتەرنێت کاردەکەن.

وەزارەتی بازرگانیی چین لە راگەیەندراوێکدا روونیکردەوە، لایەنە رێکخەرەکان فشاریان بۆ جیاکردنەوەی ئەمریکا و چین لە کەرتەکانی پەیوەندی، پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکان، تاقیکردنەوە و بڕوانامەدان دروست کردووە. هاوکات جەختیکردەوە، ئەو رێکارانە پێچەوانەی ئەو سازانەن کە سەرکردەی هەردوو وڵات گەیشتوونەتێ.

چین داوای لە ئەمریکا کرد بڕیاری قەدەخەکردنەکە هەڵبوەشێنێتەوە و هۆشداریشی دا، رێکاری پێویستی بەرپەرچدانەوە دەگرنەبەر.