سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەر سەرۆککۆماری پێشووتری فەرەنسا دا سەپێنرا

نیکۆلا سارکۆزی، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا
نیکۆلا سارکۆزی، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا

K24- هەولێر

نیکۆلا سارکۆزی، سەرۆککۆماری پێشووتری فەرەنسا، لە دادگای تێهەڵچوونەوە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، تانەی لە بڕیارێکدا کە لە ساڵی 2021 لەدژی دەرچووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە،17ی ئایاری 2023، دادگای تێهەڵچوونەوەی پاریس لە فەرەنسا لەسەر دۆسیەیەکی گەندەڵی، سزای بەسەر نیکۆڵا سارکۆزی سەرۆکی پێشووتری فەرەنسادا سەپاند.

دادگا بڕیاری قەدەغەکردنی کاتی بۆ سارکۆزی لە پۆستە گشتیەکان راگەیاند، هەروەها سزای سێ ساڵ زیندانیکردنیشی بۆ دەرکرد.

دادگای تێهەڵچوونەوەی پاریس، لە بڕیارەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا لەبری ئەوەی لە زیندان رابگیرێت، ملوانکەیەکی ئەلیکترۆنی لەبەر دەکات.

نیکۆلا سارکۆزی لە ساڵی 2007 تاوەکو ساڵی 2012 سەرۆککۆماری فەرەنسا بووە.