شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی: ئه‌مساڵ له‌هه‌رێمی كوردستان 4685 كه‌س پڕۆسه‌ی حه‌ج ئه‌نجامده‌ده‌ن

K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی رێككاره‌كانی حه‌جی ئه‌مساڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سوپاس بۆ خوا ئێمه له كۆتایی ئاماده‌كارییه‌كانی پڕۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵین.
شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كارییه‌كانی پڕۆسه‌ی حه‌جمان ته‌واوكردووه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراق و لایه‌نی سعوودی.
شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی هه‌روه‌ها گوتی: "له‌پاڵ 33 هه‌زار و 690 حاجی عێراقی، 4685 كه‌س له پڕۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ 2023 به‌شداری ده‌كه‌ن".
ده‌شڵێت: "ئه‌و ژماره‌یه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌شداری حه‌ج ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو جیاوازه، پار ساڵ سعوودیه مه‌رجی ته‌مه‌نی د‌یاریكردبوو، ئێستا مه‌رجی ته‌مه‌ن نه‌ماوه، بۆیه ژماره‌ی به‌شداریكردن زیاتر بووه".