هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سعوودیه كۆبوونه‌وه

K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و هاوتا سعوودییه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه و جه‌ختیان له كاری پێكه‌وه‌یی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ئاڵۆگۆڕی زانیاری له‌باره‌ی داعش، كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی ئایاری 2023)، دكتۆر فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی سیاسی و سه‌ربازی عێراق و سعوودییه‌یان كرد، تێیدا پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كان له بواری سه‌ربازی، ئه‌منی و سیاسی گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌كاركردنی پێكه‌وه‌یی و به‌رده‌وام كرده‌وه، له بواره‌كانی ئه‌منی و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی جوڵه‌كانی داعش.