خۆزگەکەی هەردی سەلامی و مەتین مەهدی هاتەدی 

هەردی سەلامی
هەردی سەلامی

K24 - هەولێر:

لە نوێترین کاری هونەری خۆیدا، هونەرمەندی گۆرانیبێژ "هەردی سەلامی" بەرهەمێکی دوێتی بە ناونیشانی (خۆزگە) لەگەڵ هونەرمەند "مەتین مەهدی" بڵاوکردەوە.

هەردی سەلامی لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 لە بارەی گۆرانیە نوێیەکەیەوە دەڵێت، گۆرانی خۆزگە یەکێکە لەو بەرهەمانەی کە بە تەواوەتی جیاوازە لە کارەکانی پێشووترم لەڕووی ستایل و موزیک و کارە هونەرییەکانی.

هەروەها گوتیشی: "دیمەکانی کلیپەکەشم لە نێو سرووشتە جوانەکەی کوردستانەوە وێنەگرتووە و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بەرهەمەکەشم لە یوتیوب، 46 هەزار بینەر لە ماوەی کەمتر لە رۆژێکدا بینەری هەبووە".

سەلامی هیوای خواست  گۆرانیەکەی لە ئاست خۆشەویستی ئەو جەماوەرە هونەردۆستەی کوردستاندا بێت، کە هەمیشە تامەزرۆی گۆرانی و بەرهەمی نوێن.

گۆرانیەکە لە تێکست و ئاوازی هونەرمەند هەردی سەلامییە و دەرهێنانی ناسڕ حەیدەری و رووناکی ئارام حەسەنە و دابەشکردنی موزیکی بەرهەمەکەش ئەڤشین شوکری بۆی جێبەجێکردووە.

Fly Erbil Advertisment