ماجد شنگالی: دوو لیوای نوێ لە شنگال پێکدەهێندرێت

ماجید شنگالی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ماجید شنگالی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

K24 - هەولێر:

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، قاسم ئەعرەجی کەسێکی زۆر ئەرێنییە بەڵام ئەوەی لە شنگال روودەدات بە جۆرێکی دیکەیە، هەروەها راشیگەیاند، پێموانییە لە ماوەی یەک هەفتە بتوانرێت رێککەتنامەی شنگال جێبەجێبکرێت.

ماجد شنگالی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە کوردستان24ــی راگەیاند، رێککەوتننامەی شنگال بە ئاراستەیەکی دیکەدا تیپەڕدەبێت وحەشدی شەعبی ناهێڵێت رێککەوتننامەی شنگال جێبەجێبکرێت.

هەروەها راشیگەیاند، قاسم ئەعرەجی کەسێکی زۆر ئەرێنییە پێموانییە بتوانرێت ئەو رێککەوتنامەیە لە هەفتەیکدا جێبەجێبکرێت و هەر ئەمڕۆ حەشدی شەعبی لە شنگال، لە هەوڵی پێکهێنانی دوو لیوای نوێ بوو .

ماجد شنگالی، باسی لەوەشکرد، وڵاتان دەستوەردان دەکەن لە کێشەی شنگال، هەروەها ئێران لە شنگال پشتگیری مانەوەی یەپەژە دەکات.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەختی لەوەکردەوە، "هێزەکانی پەکەکە، بە هاوکاری حەشدی شەعبی و حزبێکی کوردی هەرێمی کوردستان و ئێران، دەیانەوێت پارتی دیموکراتی لە شنگال نەمێنێت، بەڵام بە هەموویان ناتوانن ئەو کارە بکەن چوونکە خەڵکی شنگال پشتگیری پارتی دیموکراتی دەکەن.

ماجد شنگالی، ئاماژەی بەوەشدا، ئێران دەیەوێت هێلی مانگی شیعی لە دیالە، لە کەرکووک، نەینەوا، شنگال و سوریا بمێنێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کۆتای قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت بە زوترین کات سوودانی کێشەی شنگال چارەسەربکات و رێککەوتنامەی شنگال جێبەجێبکات.

Fly Erbil Advertisment