تەمەن گۆرانی بۆ برادەر دەڵێت

K24 - هەولێر

گۆانیبێژی لاو (تەمەن سەید ئەحمەد رواندوزی) لە کەنەداوە نوێترین گۆرانی بە ناونیشانی (برادەر) بڵاودەکاتەوە.

ئەو گۆرانیە لە تێکست و ئاوازی خۆیەتی و دابەشکردنی موزیکەکەشی دیەم جەلیلە، لە یەکێک لە پڕۆفیشناڵترین ستۆدیۆکانی وڵاتی کەنەدا بە سەرپەرشتی توانا حەمرین تۆمار کراوە.

تەمەن سەید ئەحمەد لەوبارەیەوە بۆ کوردستان24 دەڵێت: گۆرانیەکەم لە رووی ستایل و هونەرییەوە جیاوازە لە کارەکانی پێشووترمدا، کە کوالێتیەکی زۆر بەرز کارم تێیدا کردووە و چیرۆکەکەشی لە ناخی هەمووان نزیکە.

سەبارەت بە کاتی بڵاوکردنەوە و کلیپکردنی گۆرانیەکەشی ناوبراو گوتی: ئێستا سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ دیاریکردنی لۆکەیشنی گۆرانییەکە و لە ئاییندەیەکی نزیک لە کەناڵە ئاسمانیە کوردییەکان و پەڕەی تایبەتی خۆم لە یوتیوب بڵاوی دەکەمەوە.

جێگەی باسە، تەمەن سەید ئەحمەد خاوەن چەند گۆرانیەکە و  بەرهەمەکانیشی مۆرکێکی تەواو کوردانەیان پێوە دیارە، بەمەش توانیویەتی هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی کۆبکاتەوە، ئەمەش بەشێک لە گۆرانیەکانیەتی (گەردەن زەرد، سلێمانی، بڕۆ، بیرت دەکەم، شەوانی جاران، خانم).

.

 

Fly Erbil Advertisment