ریشی سوناك: چین گه‌وره‌ترین ئاڵنگاری به‌رده‌م ئاسایش و ئابووری جیهانه

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، چین بووه‌ته گه‌وره‌ترین ئاڵنگاری، كه رووبه‌ڕووی ئاسایش و بووژانه‌وه‌ی جیهان ده‌بێته‌وه، هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كات، چین له‌ناوخۆیدا خۆسهپاندنهكانی زیاتر بووه، له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌یشدا هه‌ژموونی خۆی به‌رفراوان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 21ـی ئایاری 2023) ریشی سوناك، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری هێرۆشیمای ژاپۆن و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی جی حه‌وت رایگه‌یاند، چین گه‌وره‌ترین ئاڵنگاری به‌رده‌م ئاسایش و بووژانه‌وه‌ی جیهانه، به‌ڵام نابێت ئابوورییه پێشكه‌وتووه‌كانی دیكه‌ی جیهان هه‌وڵ بده‌ن به ته‌واوه‌تی خۆیان له‌و وڵاته داببڕێنن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، گوتی، به ئاشكرا دیاره چین له‌ناوخۆیدا خۆسه‌پێنه و له ده‌ره‌وه‌یشدا هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ زیادكردنی هه‌ژموون و كاریگه‌رییه‌كانیه‌تی. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌ریتانیا و وڵاتانی كۆمه‌ڵی حه‌وت شێوازێكی دیكه‌ی هاوبه‌ش ده‌گرنه‌به‌ر بۆ دانانی سنوورێك له به‌رده‌م ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی چین له‌سه‌ر ئاستی جیهان دروستی ده‌كات.
ریشی سوناك باسی له‌وه‌كرد، هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن سنوورێك بۆ مه‌ترسییه‌كانی چین دابنێن، به‌ڵام به تهواوتهتیش خۆ له‌و وڵاته دانه‌بڕێنن. گوتیشی، به‌ریتانیا و كۆمه‌ڵه‌ی جی حه‌وت هه‌نگاوی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له چین له به‌كارهێنانی ئابووری به‌زۆره‌ملێ و ده‌ستوه‌ردانی له كاروباری سه‌روه‌ری ئه‌وانی دیكه.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 21ـی ئایاری 2021) جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌میانی به‌شداریكردنی له لووتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی حه‌وت له شاری هێرۆشیمای ژاپۆن به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند، به‌م زووانه ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی هه‌ردوو ئۆقیانووسی هیندی و هێمن ده‌كات، جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی دروستكردنی هێڵێكی گه‌رمی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چین كرده‌وه.
سه‌رۆكانی وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی (شه‌ممه 20ـی ئایاری 2023)، به‌رنامه و ئاراسته‌یه‌كی هاوبه‌شیان به‌رامبه‌ر به چین دانا و رایانگه‌یاند، خواستییانه مه‌ترسییه‌كان دووربخه‌نه‌وه، به‌ڵام خۆیشیانی لێ دانابڕن به‌تایبه‌ت له بواری هاریكاری ئابووری له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته كه به كارگه‌ی پیشه‌سازی جیهان داده‌نرێت.
وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت له راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی (شه‌ممه 20ـی ئایاری 2023) دووپاتیان له‌سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری گه‌رووی تایوان كرده‌وه، هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له راگه‌یه‌ندراوێكدا راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وتی ره‌تكرده‌وه و ره‌خنه‌ی له ژاپۆن گرت و رایگه‌یاند، وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت مه‌ترسییه‌كانی چین پشتگوێ ده‌خات، به‌ڵام ده‌ستوه‌ردان له كاروباره‌كانی ناوخۆی ده‌كات.
جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پەراوێزی لووتکەی گرووپی حەوت "G7" لەگەڵ ڤۆلودیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبووەوە و تاوتوێی جەنگی رووسیا – ئۆکرانیا و هاوکارییە سەربازییەکانی واشنتنیان بۆ کیێڤ کرد.
بایدن پاکێجێکی نوێی هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئۆکرانیا راگەیاند "بۆ ئەوەی باشتر بەرگری لە خۆیان بکەن." هاوکات بایدن ئاماژەی بەوەشدا، "ئەوەی ئۆکرانیا ئەنجامی دەدات بۆ تەواوی جیهان گرنگە."