پارتی و هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی پرسی به‌شداری كۆتاكان له هه‌ڵبژاردن كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان سه‌ردانی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كرد و له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆك بارزانی و مام جه‌لال و لایه‌نه‌كانی دیكه‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوون، كه شوێن و پێگه‌ی پێكهاته‌كان له كوردستان به‌هێز بكرێت.
دوای به‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی، جه‌عفه‌ر ئیمینكی، به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان پارتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئانۆ جه‌وهه‌ر، نوێنه‌ری لایه‌نه كریستیانه‌كانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، باسیان له پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه سیاسییه‌كان كرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه.
به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی پارتی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، كۆتاكان له كوردستان جوانترین نموونه نیشانی جیهان ده‌ده‌ن، گوتیشی، به‌شداریكردنیان و شایسته‌ییان له‌ناو په‌رله‌مان و له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا مافی سروشتی و مێژوویی پێكهاته‌كانه، به‌وپێیه‌ی له كاتی خۆیدا كه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، به باوه‌ڕه‌وه بوو و له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی نه‌بووه، به‌شێوه‌یه‌ك "سه‌رۆك بارزانی و مام جه‌لال و لایه‌نه‌كانی دیكه‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوون، كه شوێن و پێگه‌ی پێكهاته‌كان له كوردستان به‌هێز بكرێت، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه لاواز بكرێت.
ئیمینكی جه‌ختیكرده‌وه، كه پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه مافی كۆتاكان كه‌م نه‌كرێته‌وه و له بایه‌خیان كه‌م نه‌كرێته‌وه، بۆیه باوه‌ڕی وایه ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته بۆ خودی كۆتاكان و پێكهاته‌كان به‌جێبهێڵدرێت. روونیشیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌وه‌یان پێڕاگه‌یاندوون، كه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پێكهاته‌كان كۆببنه‌وه و چ بڕیار ده‌ده‌ن پارتی ئاماده‌یه جێبه‌جێی بكات.
به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی پارتی سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه له ئێستادا متمانه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی له ئاستێكی به‌رزدایه و هه‌وڵه‌كان بۆ پته‌وكردنی زیاتری ئه‌و متمانه‌یه، دانوستان و لێكتێگه‌یشتنه‌كان له ئاستێكی باش دایه، گوتیشی، هه‌ندێك پرسی ته‌كنیكی ماوه، كه ئه‌ویش كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنه به‌ته‌نیا، كه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نی یه‌كێتی باسكراوه و ئه‌مه وه‌كوو بژارده‌ی زیادكردنی زیاده وه‌ربگیردرێ نه‌ك گێچه‌ڵ پێكردن، گوتیشی ئه‌و بابه‌ته و بابه‌ته هاوشێوه‌كانی زۆر زه‌حمه‌ت نین تاوه‌كوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێن.
له‌لای خۆیه‌وه ئانۆ جه‌وهه‌ر، نوێنه‌ری لایه‌نه كریستیانه‌كانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كۆتا مافی پێكهاته‌كانه و منه‌تی پارتی و یه‌كێتی و هیچ لایه‌نێكی دیكه نییه، گوتیشی "كۆتا وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌روه‌رییه‌یه، كه پێكهاته‌كان شانبه‌شانی كورد له‌پێناو ئازادی و رزگاری ئه‌و نیشتمانه خه‌باتیان كردووه و خوێنیان بۆ رشتووه".
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 21ـی ئایاری 2023) شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی جه‌عفه‌ر ئیمێنكی سه‌ردانی حزبه توركمانییه‌كانی كرد و له‌چوارچێوه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئیمێنكی رایگه‌یاند، سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێكهاته‌كان ده‌بێت خۆیان بڕیاربده‌ن.
جه‌عفه‌ر ئیمێنكی به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی پارتی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌شوهه‌وایه‌كی ئه‌رێنی له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، پارتی و یه‌كێتی له قۆناغی گرژی ده‌ربازبوونه، گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێكی پڕ له تێگه‌یشتن و ته‌بایی.
هه‌ره‌ها ئیمێنكی راشیگه‌یاند، له رۆژانی داهاتوو هه‌نگاوی گرنگتر دێنه پێشه‌وه، ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌بێت.
له‌باره‌ی پرسی پێكهاته‌كانه‌وه، جه‌عفه‌ر ئیمێنكی گوتی: "پرسی پێكهاته‌كان پرسێكی گه‌رمه، له‌مباره‌یه‌وه پارتی هه‌ڵوێستێكی نه‌گۆڕی هه‌یه، ده‌بێت ئیستحقاقی توركمانه‌كان و گشت پێكهاته‌كان پارێزراوبن، به‌ڵام چۆنییه‌تی به‌شداری كردنییان له هه‌ڵبژاردن، پرسێكه و هه‌روه‌ك سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێكهاته‌كان ده‌بێت خۆیان بڕیاربده‌ن.