زانکۆی سەلاحەدین یەكەی فرۆشتن بۆ به‌رهەمە ناوخۆییەكان دەکاتەوە

K24 - هەولێر
زانكۆی سه‌لاحه‌دین لە هەولێر، یەكەی فرۆشتنی بۆ به‌رهەمە ناوخۆییەكانی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی کرده‌وه.
بە مه‌به‌ستی فرۆشتنی به‌رهه‌مه ناو‌خۆییه‌كانی كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان، زانكۆی سه‌لاحه‌دین یه‌كه‌ی فرۆشتنی بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و كۆلێژه كردوه‌ته‌وه.
راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بڵاویکردووەتەوە، سەرجەم ئەو بەرهەمانەی لەو ناوەندە دەفرۆشرێن به بەشێوەیەکی سرووشتی و بەبێ بەکارهێنانی هیچ مادەیەکی کیمیاویی و لەژێر سەرپەرشتی مامۆستایانی پسپۆڕ بەرهەم هاتوون، کە سوودی خۆراکی زۆریان هەیە.
روونکراوەتەوە، شوێنی فرۆشتنی بەرهەمەکان لە راگریەتی كۆلێژی زانستە ئەندازیاییە كشتوكاڵییەكانە تەنیشت وەزارەتی خوێندنی باڵا و بەرانبە ر فەرمانگەی رێكخراوە نا حكومییەكان.
بەگوێرەی راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین، ئەو فرۆشگایە رۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر 9 ی بەیانی تا 1ی دوای نیوەڕۆ کراوە دەبێت.

