مەسرور بارزانی چەند پڕۆژەیەک لە ئاکرێ و بەردەڕەش رادەگەیەنێت
K24 – هەولێر
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەزای ئاکرێ دەکات و چەند پڕۆژەیەک لە ئاکرێ و بەردەڕەش رادەگەیەنێت.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 5/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەزای ئاکرێ دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری سنووری هەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەرەش، باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکانی ئەو ناوچەیە تاوتوێ دەکات. پاشان لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی دەفەرەکە کۆدەبێتەوە.
هەروەها بڕیارە، ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەت، ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەک لەو دەڤەرە رابگەیەنێت.