ڤیان سلێمان: كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن هه‌رێمی كوردستانی له بۆشایی یاسایی پاراست

K24 – هەولێر
په‌رله‌مانی كوردستان كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی كاراكرده‌وه و هه‌نگاوی یه‌كه‌می بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا گرته‌به‌ر، هاوكات ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی دوو ساڵه سازش بۆ لایه‌نه‌كان ده‌كات به ئامانجی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ڤیان سلێمان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییه‌كانی پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن دوابخرێت و له واده‌ی دیاریكراودا ئه‌نجام نه‌درێت، ره‌وایه‌تی و متمانه‌ی گه‌ل له‌ده‌ست ده‌دات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌نگدان به كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی، جێی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه و نه‌یهێشت بۆشایی یاسایی له هه‌رێمی كوردستان دروست ببێت، گوتیشی، ده‌نگدانی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانتاران به كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن، پاراستنی ناووبانگ و كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی هه‌رێمی كوردستان بوو له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت رێگریش له دادگای فیدڕاڵی ده‌كات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت كۆمسیۆنه‌كه به نایاسایی له قه‌ڵه‌م بدات و دایبخات.
ڤیان سلێمان روونیشكرده‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان ماوه‌ی دوو ساڵه له رێگه‌ی سیاسی و یاساییه‌وه هه‌وڵ ده‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، له‌م پێناوه‌شدا سازشی زۆری كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌می پارێزراو بێت، ده‌بێت هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان ئاماده بن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن. ناوبراو جه‌ختیشكرده‌وه، هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 22ـی ئایاری 2023) پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 58 پەرلەمانتار کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی کارا کردەوە، به‌م شێوه‌یه‌ش ئاسته‌نگی یاسایی به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵگیرا.