وەزارەتی دارایی لەبارەی داهاتەکان وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار دەکاتەوە

مووچە
مووچە

K24 – هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گشتاندنێکدا وەزارەت و دامەزراوەکان ئاگادار دەکاتەوە کە داهاتەکان بخرێنە سەر ئەژمێری داخراوی وەزارەتی دارایی.

لە نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە ئاراستەی وەزارەت و فەرمانگەکانی کردووە و واژۆی ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی بەسەرەوەیە تێیدا هاتووە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (216) لە 14/5/2023 و کۆبوونەوەی رۆژی 22/5/2023 تایبەت بە رێکخستنەوەی دارایی گشتی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا بە:

رێکخستنەوە و بە ناوەندیی کردنی داهاتە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەک کە گشت داهاتەکان لە ئەژمێری داخراوی تایبەت بە داهاتی گشتی دابنیرێن و بە (اشعا) بخرێنە سەر ئەژمێری داخراوی تایبەتی وەزارەتی دارایی و ئابووری ( ژمارە /1 دینار – ژمارە /2001 دۆلار) لە بانکی منارە".

.