نانەواخانەیەکی سلێمانی بەهۆی بەکارهێنانی ئاردی بەشەخۆراک خەڵاتکراوە

K24 - سلێمانی:
خاوەنی نانەواخانەکە رایدەگەینێت، لەدێر زەمانەوە ئاردی بەشەخۆراک بەکاردەهێنن و وەک خۆشیان ئاماژەی پێدەدەن، کولێرەکانیان بە بەروارد بە شوێنەکانی دیکە قەبارەی زیاترە و خواستیش لەسەری زۆرە.
لەوبارەیەوە، بەڵێن جەمال، نانەوا، بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئاردەکەیان ئاردی بەشەخۆراکە و سۆدەی تێدانییە و پڕفرۆشترینە لە گەڕەکەکە، هەروەها راشیگەیاند، بەهۆی بەکارهێنانی ئاردی بەشەخۆراک، لەلایەن بەریوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی خەڵاتکران، چونکە بە گوتەی خۆی، ئەو کارە دەبێتە هۆی زیادکردنی متمانەی هاووڵاتیان بە ئاردی بەشەخۆراک.
لەلایەن خۆیەوە، سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی، بە کوردستان24ــی راگەیاند، ئاردی بەشەخۆراک کوالێتییەکەی زۆر باشتربووە لە هی پێشوو، هەروەها گەنمەکەش بە بەراورد بە هی پێشوو باشترە.
ئارد پێکاهاتەیەکی سەرەکی خواردنی هاووڵاتییانە، هاووڵاتییان بۆ زۆر مەبەست ئارد بەکاردەهێنن، لە سنووری هەرێمی کوردستان 39 ئاش هەیە کە گەنمی جووتیاران دەکەن بە ئارد، هەروەها لەبەشەخۆراکی مانگانەدا لە هەرێمی کوردستان، نۆ کیلۆگرام ئارد دابەشدەکرێت بەسەر هاووڵاتییاندا.