ڤلادیمێر پوتن: هه‌مووان چاوه‌ڕوانی كه‌وتنی ئابووری رووسیایان ده‌كرد

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی رووسیا به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی كۆڕبه‌ندی ئابووری ئۆراسیا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌مووان چاوه‌ڕوانی كه‌وتنی ئابووری رووسیایان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه رووی نه‌دا.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 24ـی ئایاری 2023) كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری ئۆراسیا به به‌شداری سه‌رۆكی وڵاتانی رووسیا، بیلارووسیا، ئه‌رمینیا، كازاخستان و قیرغستان له‌ژێر دروشمی "ته‌واوكاری ئۆراسیا له جیهانی فره‌جه‌مسه‌ردا" به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، هه‌مووان چاوه‌ڕێی كه‌وتنی ئابووری رووسیا بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی بوون، نه‌هاته‌دی.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی رووسیا له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا، گوتی، رۆژئاوا هه‌وڵ ده‌دا هاوپه‌یمانانمان له یه‌كێتی ئۆراسیا باوه‌ڕ پێبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش چه‌ندین شێوازی سزادان و شێوازه‌كانی دیكه‌ی شه‌ڕپێفرۆشتن به‌كارده‌هێنن.
پوتن باسی له‌وه‌كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رووسیا گاز بۆ ئه‌ورووپا ده‌نێرێت، به‌ڵام پۆڵه‌ندا و ئۆكرانیا بۆریی گازیان داخستووه، هاوكات ئۆكرانیا له‌م نێوه‌نده‌دا توانیویه‌تی سوود له داهاته‌كانی ترانزێت وه‌ربگرێت.
سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، رووسیا له میانی به‌كارهێنانی دراوی نیشتمانی، رێڕه‌وێكی جیاوازی گرته‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی دۆستی نین، هاوكات زیادكردنی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی دیكه‌ی دۆست. روونیشیكرده‌وه، مامه‌ڵه‌كردن به دراوی نیشتمانی، واته دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی دارایی ناناوه‌ندی، كه پشت به ره‌گه‌زێكی دیاریكراو و به‌سیاسیكراو نابه‌ستێت.
سه‌رۆكی رووسیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه پاراستنی سه‌روه‌ری ئابووری و كێبڕكێی ئابووری جیهانی، له گرینگ‌ترین ئه‌ركه‌كانی یه‌كێتی ئۆراسیایه و گوتیشی، قه‌باره‌ی به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی ئابووری ئۆراسیا، بایه‌خی ئه‌و یه‌كێتییه له ئێستای جیهان به‌رجه‌سته ده‌كات.
پوتن سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ندین گۆڕانكاری قووڵ و بنه‌ڕه‌تی به‌خۆوه ده‌بینێت، گوتیشی، هۆكاری ئه‌و گۆڕانكارییانه، به‌هێزبوونی سه‌روه‌ری زۆرێك له وڵاتانه.