شیفا بارزانی: په‌یامی كورد و سته‌مه‌كانی سه‌ری ده‌گه‌یه‌نینه وڵاتان

K24 - هەولێر:
ناوەندی رەوەندی کوردستانی، کۆنفرانسێکی دوو رۆژەی لە شاری لۆزان ی سویسرا رێکخستووە و رەوەندی کوردی لە سەرانسەری ئەوروپاوە چوونه‌ته شاره‌كه بۆ به‌شداریكردن له چالاكییه‌كانی ناوه‌نده‌كه.
له‌وباره‌یه‌وه شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی لە ئەوروپا به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، كوردانی دیاسپۆرا بتوانن له‌مه‌وبه‌دوا، یه‌كبگرن، یه‌كده‌نگ و یه‌كڕه‌نگ بن و له‌ژێر ئاڵای كوردستاندا درێژه به خه‌باتیان بده‌ن. هه‌روه‌ها گوتی، به‌ڵكو بتوانن په‌یامی كورد و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌كانی سه‌ری به‌و وڵاتانه بگه‌یه‌نن، كه تێیدا ده‌ژین.
ئه‌م به‌رنامه‌یه زۆر فراوانه و له زۆر بواردا پێكهاتووه، گوتیشی، ده‌خوازن به پشتوانی هه‌موو لایه‌ك ئه‌م به‌رنامه‌یه ته‌واو بكه‌ن و سه‌ریبخه‌ن، روونیشكردوه‌وه، فیدراسیۆنی له ئه‌وروپا توانی بۆ یه‌كه‌مین جار كوردی توانیویه‌تی نوێنه‌رانی هه‌موو ره‌وه‌ندی كوردی پارت و هێزه سیاسییه كوردی هه‌ر چوارپارچه له شوێنێكدا كۆبكاته‌وه.
سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی لەئەوروپا جه‌ختیشیكرده‌وه، كه بۆ له‌مه‌ودوا به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك، له ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره چالاكییانه به‌رده‌وام ده‌بن، گوتیشی، هه‌وڵه‌كانیششیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه كه له ئایینده‌دا ئه‌و جۆره چالاكییانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپاش بگوازنه‌وه.
سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پەیمانێک لە دژی کورد واژۆکرا، کە بە پەیمانی لۆزان ناسراوە. تورکیا و ژمارەیەک لە وڵاتانی هاوپەیمانان تیایدا بەشداربوون، بێئەوەی دید و بڕیاری كوردان وەربگرن، خاكی کوردستانیان پارچە پارچە كرد و نەخشەیەکی تازەیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروستکرد، كە ژمارەیەك دەوڵەتی نوێی لەخۆگرتبوو، به‌شێوه‌یه‌ك رەچاوی هیچ مافێکی کورد نەكرا و لەسەر خاك و لە وڵاتی بێ ویستی خۆی به ده‌وڵه‌ته تازه دروستكراوه‌كان لكێندرا، بۆ ئەوەی پەیمانێکی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە، (ناوەندی رەوەندی کوردستانی)، کۆنفرانسێکی دوو رۆژەی لە شاری لۆزان ی سویسرا رێکخستووە و رەوەندی کوردی لە سەرانسەری ئەوروپاوە چوونه‌ته شاره‌كه.