سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەرانی پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق دەکات
K24 - هەولێر:
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی نوێنەرانی پارێزگای نەینەوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە (4ـی حوزەیرانی 2023) لە سەڵاحەددین، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی نوێنەرانی پارێزگای نەینەوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق بە گشتی و بارودۆخی پارێزگای نەینەوا بە تایبەتی خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
