حكومه‌تی فه‌ره‌نسا یه‌كه‌مین دوو فه‌رمانی تایبه‌ت به چاكسازی یاسای خانه‌نشینی بڵاوكرده‌وه

K24 - هەولێر:
رۆژنامه‌ی فه‌رمی فه‌ره‌نسا دوو فه‌رمانی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی له‌باره‌ی یاسای چاكسازی خانه‌نشینی بڵاوكرده‌وه، كه به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی و زیادكردنی پڕۆگرامی ده‌سته‌به‌ری و میكانیزمه‌كانی خانه‌نشینی پێشوه‌خته‌ی له‌خۆگرتووه.
فه‌رمانه‌كانی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا بڕگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به چینه چالاكه‌كانی خزمه‌تی شارستانی و پۆلیسی ئاگركوژێنه و پۆلیس و چاودێرانی هاتووچۆی ئاسمانی و ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه له زووه‌وه بوونه‌ته فه‌رمانبه‌ر و 43 ساڵ خزمه‌تییان هه‌یه، له‌خۆده‌گرێت.
رۆژنامه‌ی فیگارۆی فه‌ره‌می ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه پێشبینی ده‌كرێت له رۆژی سێشممه 6ـی حوزه‌یرانی 2023، نزیكه‌ی 600 هه‌زار فه‌ره‌نسی دژی چاكسازییه‌كانی سیسته‌می خانه‌نشینی خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.
رۆژی 16ـی ئاداری 2023، ئێلێزابێس بۆرن، سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ره‌نسا مادده ده‌ستوورییه‌كانی به‌كارهێنا بۆ په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاسای به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له 62 ساڵی بۆ 64 ساڵی و وه‌ك هه‌وڵێك بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاساكه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته.
پاشان به‌و هۆیه‌وه هه‌زاران فه‌ره‌نسی له پاریس و شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجامدا، له به‌رامبه‌ردا پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان گازی فرمێسكڕێژیان بۆ بڵاوه‌پێكردنیان به‌كارهێنا.
رۆژی 14ـی نیسانی 2023، ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستووری فه‌ره‌نسا پڕۆژه‌یاساكه‌ی په‌سند كرد، كه تێیدا ئاماژه كراوه به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌به‌ندی و قۆناغبه‌ندی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی تاوه‌كو ساڵی 2023.