گاریس به‌یل بڕیاری هاوسه‌رگیری دا
ئه‌ستێره‌ی وێڵزی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پلانی بۆ سازكردنی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری داناوه.
گاریس به‌یل، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز و یانه‌ی ریال مه‌درید كه ئه‌م وه‌رزه نازناوی چامپیۆنز لیگی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی برده‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌شی گه‌یشته یاریی پێشكۆتایی یۆرۆی 2016، له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له دوای یۆرۆ پشووییهكی ئێجگار خۆشی له‌گه‌ڵ منداڵ و خانه‌واده‌كه‌ی تێپه‌ڕ كردووه، ده‌شڵێت: وه‌رزێكی پڕ له خۆشی و سه‌ركه‌وتن تێپه‌ڕ كرد، بۆیه ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ هاوژین و خۆشه‌ویسته‌كه‌م كه خاوه‌نی دوو كچین به فه‌رمی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ین.
گاریس به‌یلی 27 ساڵان له‌گه‌ڵ (ڕه‌یس جۆنز) بۆ یه‌كه‌مینجار له قوتابخانه‌یه‌كی شاری كاردیفی پایته‌ختی وێڵز یه‌كتریان بینیوه، دواتر كه‌وتوونه‌ته داوای خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندی سۆزداری، ئێستاش به یه‌كه‌وه له ئیسپانیا و شاری مه‌درید نیشته‌جێن، یه‌كه‌مین منداڵیان كه كچ بوو به ناوی (ئالبا ڤیۆلێت) له ئۆكتۆبه‌ری 2012 له دایك بوو، ساڵی رابردوو دووه‌مین منداڵیان هاتنه دنیا ئه‌ویش هه‌ر كچ بوو به ناوی (ناڤا ڤالێنتینا).
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)