نوام چۆمسكی بۆ کوردستان24: كورد بۆ تێپه‌ڕاندنی سته‌م و گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی ده‌بێت یه‌كگرتوو بێت
K24 – هەولێر:
بیرمه‌ندێكی ئه‌مه‌ریكی رایده‌گه‌یه‌نێت، كورد به یه‌كگرتوویی و خۆبه‌دوورگرتنیان له ناته‌بایی و په‌رته‌وازه‌یی، ده‌توانێت له ناوه‌ندی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خۆی بپارێزێت و ئایینده و چاره‌نووسی دیاری بكات.
نوام چۆمسكی نووسه‌ر و بیرمه‌ندی ئه‌مه‌ریكی له‌باره‌ی چه‌ندین پرس و ته‌وه‌ری هه‌نووكه‌یی و ئایینده‌یی، میوانی به‌رنامه‌ی باسی رۆژ بوو له كوردستان24، كه له‌لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌ده‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت و رایگه‌یاند، كورد له هه‌ر چوارپارچهكهدا رووبه‌ڕووی سته‌م و سه‌ركوتكاری بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به یه‌كگرتووییان ده‌توانن رێگه‌یه‌كی ئاشتیانه بۆ به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژێرن.
چۆمسكی له‌باره‌ی ئایینده و چاره‌نووسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بوونی چه‌ندین كێشه و قه‌یرانی سیاسی، ته‌ناهی، وزه و ژینگه و به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی زلهێز، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ورووپا له‌لایه‌ك و چین و رووسیا له‌لایه‌كی دیكه به‌دوای بهرژهوهندییانیانهوهن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، گوتیشی، ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هه‌ر وڵاتیكی دیكه‌ی زلهێز هیچ نیگه‌ران نییه به‌رامبه‌ر به پرسی مافی مرۆڤ و دیموكراسی، به‌ڵكو به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیه‌تی، بۆ نموونه وه‌ك ئاده‌م سمیش له سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داریدا ده‌ڵێت، گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و كات و هه‌موو كات به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و وڵاته‌كانیانه‌وه بوون، نه‌ك مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كان، بۆیه ئامانجییانه به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی خۆیان زیاد بكه‌ن، كه ئه‌مه عێراقیش ده‌گرێته‌وه و له‌و وڵاته به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه‌ن نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی عێراق، له مێژووشدا ئه‌مه به روونی دیاره، بۆ نموونه دروستكردنی ده‌وڵه‌تی عێراق و سنووره‌كانی و گه‌یشتنی كوێت به‌سه‌ر ده‌ریاوه له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه، له سۆنگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بوو، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی عێراق و ناوچه‌كه.
ئه‌و بیرمه‌نده ئه‌مه‌ریكییه باسی له‌وه‌كرد، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی عێراق چه‌ند بژارده‌یه‌كی هه‌یه، چونكه عێراق چه‌ندین گرفتی ناوخۆیی هه‌یه و شكستیان هێناوه به‌یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه و وابكه‌ن رووبه‌ڕووی كێشه‌كان ببنه‌وه و به‌یه‌كه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ن، ئه‌مه‌ش زیانی زۆری به عێراق گه‌یاندووه و تا دێ زیاتریش ده‌بێت و په‌رته‌وازه‌یی زیاتر تووشی ئه‌و وڵاته ده‌بێته‌وه.
چۆمسكی له‌باره‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی ناوچه‌كه، كه ره‌نگه كوردیش به جۆرێك له جۆره‌كان پشكی هه‌بێت و ده‌كرێ له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا بیقانقۆسێتهوه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد "یەکەم شت کورد پێویست بیکات ئەوەیە بەسەر دابەشکاری و ناکۆکییە ناوخۆییەکانیاندا زاڵ‌بن. دەبێ پێکەوە کاربکەن. کورد رووبەرووی کێشەی زۆر گەورە بوونەتەوە. بەسەر چەند وڵاتێک‌دا دابەشکراون لەنێوان تورکیا، سوریا، عێراق و ئێران. لە هەریەک لەو وڵاتانە چەوسێنراونەتەوە. ئەمەش دۆخەکە زۆر ئاڵۆزتر و سەختتر کردووە. ناتوانن رووبەرووی ئەو کێشانە ببنەوە هەتا واز لە ناکۆکی و دابەشبوونی ناخۆیی خۆیان نەهێنن و بەسەریدا زاڵ نەبن، ئەمەش رێگر بووە لەوەی یەک رێگە و سیاسەتیان هەبێت بە ئاراستەی رووبەرووبوونەوەی ئەو کێشە گەورانە. کێشەکانی کورد لە عێراق جیاوازن لەو کێشانەی زۆرترین بەشی کورد لە تورکیا هەیەتی. ئەو کوردانەشی لە رۆژئاوا و سوریا کێشەی دیکەیان هەیە و جیاوازە و رووبەرووی سەرکوتکاری بوونەتەوە. ئێرانیش بەهەمانشێوە سەرکوتکاری بەرامبەر کورد دەکات و کورد رووبەرووی سەرکوتکارییەکی سەخت بوونەتەوە. پێویستە و دەتوانن کورد پێکەوە رێگەیەک بدۆزنەوە بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو سەرکوتکاریانە لەو وڵاتانە بەرامبەریان دەکرێت. بنەمایەک بدۆزنەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی کوردی سەربەخۆ و ئازاد. کورد لە عێراق بەشێوەیەک لە شێوەکان سەربەخۆن لە رۆژئاڤا لەو دۆخە زۆر سەختەی سوریادا سەرکەوتوو بوو. لەلایەکەوە کەوتوونەتە بەردەم هێرش و چەوسانەوەی تورکیا و لەلایەکی دیکەشەوە هێرشەکانی رژێمی ئەسەد و دۆخێکی سەختیان هەیە. لە ئێران زیاتر لە هەمووان زۆربەی سەرکوتکارییەکان بەرامبەر کورد کراون. تاکە رێگە بۆ گەیشتن بە ئازادی وەک وتم زاڵبوونی کوردە بەسەر دابەشکاریی و کێشە ناوخۆییەکانیاندا."
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كورد، به‌تایبه‌تی له عێراق و سووریا و پشتپێیهستنی كورد به ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌پێناو پاراستنی مافه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا، چۆمسكی گوتی: "کورد دروشمێکی هەیە و دەڵێ: کورد بێجگە لە چیاکان هیچ دۆستێکی نیە. پشت بەستن بە ئەمریکا خۆکوشتنە. ئەمریکا تۆمارێکی دڵرەقانەی هەیە لە پشتیوانیکردن لە چەوسانەوەی کورد. لە سوریا ئیدارەی ترەمپ هێزەکانی خۆی کشاندەوە و هێرشەکانی تورکیای بەدوادا هاتن و هیچ گوێیان پێنەدا. دواتر هەندێک نارەزایی لێکەوتەوە و ژمارەیەک سەربازی لەوێ هێشتەوە. لە نەوەدەکان کوردەکان کەوتنەبەر چەوسانەوە و دەیان هەزار کەس کوژران و دەیان هەزار گوند شار و شارۆچکە وێرانکران سەدان هەزار کەس ئاوارەبوون. ئەوکات ئەمریکا لەسەدا 85ی ئەو چەکەی کوردی پێدەچەوسێنراوە دابینی دەکرد و لەگەڵ زیاتربوونی چەوسانەوەکان ئەمریکا چەکەکانی زیاتر دەکردن. پشت بەستن بە ئەمریکا هیچ مانایەکی نیە. دەتوانن ئەو پشتیوانیە کاتیەی ئەمریکا بۆ بەرژەوەندی کورد بەکاربهێنن، بەڵام هەبوونی هەر بڕوایەک بە پشتیوانی تەواوی ئەمریکا، بەتەواوی مێژوو و ژیری بەدرۆی دەخاتەوە، بەڵێ هەر دەرفەتێک هەیە بیقۆزنەوە و بەکاریبهێنن، بەڵام واقعین و خۆشخەیاڵ مەبن."
له به‌شێكی دیكه‌ی دیمانه‌كه تایبه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كوردستان24ـدا، چۆمسكی سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر ئایینده و داهاتووی مرۆڤایه‌تی، رایگه‌یاند، هه‌مووان له به‌رده‌م مه‌ترسیدان، گه‌وره‌ترین مه‌ترسیش بریتییه له چه‌كی ئه‌تۆمی كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسیا، ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، قه‌یرانێكی جیددی هه‌یه، كه له عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر ده‌ركه‌وتووه، ئه‌ویش قه‌یرانی كه‌شوهه‌وایه و ده‌بێت مه‌ترسییه‌كانی كه‌متر بكرێته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ده‌بێت هه‌نگاو و رێككاری جیددی بگیرێته به‌ر.
چۆمسكی روونیشكرده‌وه، هه‌ندێك بابه‌ت هه‌یه و نێوده‌وڵه‌تین و پێویستییان به گفتوگۆ و دانوستانی سه‌ركرده‌كان هه‌یه، ده‌كرێ له‌سه‌ر ئاستی باڵادا قسه له‌سه‌ر شێوازی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی و قه‌یرانی ژینگه بكرێت، هه‌مووان ده‌بێت پێكه‌وه ئه‌و قه‌یرانانه وه‌كوو كێشه‌ی خۆیان سه‌یر بكه‌ن و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه. گوتیشی، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چینیش ده‌بێت له به‌ره‌ی پێشه‌وه بێت، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی وزه‌ی پاك، نه‌خاسمه كه ئه‌مه‌ریكا پێی وایه چین وه‌كو پێویست به به‌رپرسیاریه‌تی خۆی هه‌ڵناستێ، بۆیه ده‌كرێت چین به‌و ئاراسته ئه‌رێنییه هه‌نگاو بنێت، كه مه‌ترسی ژینگه به به‌شێك له خۆی بزانێت، به‌تایبه‌تی كه له به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندی خۆی دووپات كرده‌وه، ته‌نانه‌ت به كردنه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌ناڵی دیكه له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا و چین بۆ كۆنتڕۆلكردنی مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌م كاره‌ساتی ژینگه، كه هه‌مووان ده‌گرێته‌وه.
له‌باره‌ی جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا مه‌ترسی و لێكه‌وته‌كانی، چۆمسكی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا یان قه‌یرانی ئۆكرانیا و داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه هیچ پاساوێكی نییه و بووه‌ته شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا و ئۆكرانیا ده‌یكات. گوتیشی، ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ڕه به‌ردوام بێت، ئاگره‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت، رووسیا ئه‌گه‌ر شكست بهێنێت كه پێناچێت، به‌دڵنیاییه‌وه دۆخه‌كه ده‌گاته ئاستێك چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ له ئۆكرانیا بهكاربهێنت و هێرش بكاته سه‌ر وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه و ئه‌و كات راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ناتۆ به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون و شه‌ڕه‌كه ده‌بێته جه‌نگی ئه‌تۆمی. چۆمسكی نیگه‌رانی خۆیشی ده‌ربڕی له ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌و جه‌نگه ئه‌تۆمییه، كه به‌هۆیه‌وه له‌پاڵ قه‌یرانی ژینگه و چه‌ندین قه‌یرانی دیكه‌وه، قه‌یرانی برسیه‌تیش رووده‌دات و جیهان رووبه‌ڕووی كاره‌سات ده‌بێته‌وه.