13 بەنزینخانە لە هەولێر داخران

بەنزینخانە - هەولێر - فۆتۆ: رێناس عەلی
بەنزینخانە - هەولێر - فۆتۆ: رێناس عەلی

K24 - هەولێر:

بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ، 13 بەنزینخانە لە شاری هەولێر داخران و خاوەنەکانیشیان رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەند نەبوونیان بە رێنماییەکان، 13 وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە) لە شاری هەولێر داخران و سزاش دران.

ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆی 132 وێستگە کە لە 13ـی ئادار تا یەکی حوزەیران پشکنینیان بۆ کراوە، ئەم وێسگتانە سزا دراون:

-وێستگەی ڕۆڤە

-وێستگەی هاونیشتیمان

-وێستگەی ڕەوا 1

- وێستگەی ڕەوا 2

-وێستگەی کوردستان

-وێستگەی ئارام

-وێستگەی سیار

-وێستگەی هاوینە هەوار

-وێستگەی ڕێگای بەحرکە

-وێستگەی کانی

-وێستگەی ڕزگاری

-وێستگەی کەرکووك

-وێستگەی ڕۆژ