گواردیۆلا بریارێكی ده‌كردووه هه‌ر یاریزانێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت
یاریزانه‌كان له‌سه‌رده‌مانی مانوێل پیلیگرینی له‌سه‌ریان قه‌ده‌خه نه‌كرا بوو
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، گواردیۆلا رێنماییه‌كی بۆ یاریزانه‌كان ده‌كردووه و هه‌ركه‌سێك پابه‌ندی نه‌بێت سزا ده‌درێت.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، پێپ گواردیۆلا، راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنی خواردنی پیزای له ژووری جلگۆڕن كردووه و رایگه‌یاندووه كه هیچ یاریزانێك بۆی نییه خواردنی خێرا و له‌فه و پیزا بۆ ژووری جلگۆڕین بێنێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێشتر له‌سه‌رده‌می مانوێل پێلێگرینی، راهێنه‌ری پێشووی مانچێسته‌ر سیتی، یاریزانه‌كان له دوای یارییه‌كان هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه له ژووری جلگۆڕین خواردنیان ده‌خوارد، به‌ڵام له‌مه‌ودوا ئه‌م كاره قه‌ده‌خه كراوه.
پێپ گواردیۆلا، پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا كۆنتڕۆڵی سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی كرد، دواتر ڕوویكرده یانه‌ی بایرن میونشن و 3 وه‌رزی له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه به‌ڕێ كرد، له هاوینی ئه‌مساڵیش به گرێبه‌ست و مووچه‌یه‌كی زه‌به‌لاح په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر سیتییه‌وه كردووه.