راهێنه‌رێك پێیوایه تانگۆ به بێ مێسی زه‌حمه‌ته بگاته مۆندیال
راهێنه‌رێكی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی تانگۆ، له دیدارێكدا هۆشدارییه‌كی توند ده‌داته هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و رایده‌گه‌یه‌نێت به‌بێ مێسی گه‌یشتن به مۆندیالی داهاتوو سه‌خت ده‌بێت.
سیزار مێنۆتی، یاریزان و راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی La Nacionـی ئارجێنتینا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ له دوای 1990ـه‌وه ئه‌نجامه‌كانی به‌ره‌و خراپی چووه، هه‌رچه‌نده یاریزانی ئه‌ستێره‌ی باشیشی هه‌بووه.
مینۆتی ته‌مه‌ن 77 ساڵ، ده‌شڵێت: راسته هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ئه‌ستێره‌كانی پێشووی نه‌ماوه، به‌ڵام له ئێستادا پێویسته به پلانێكی نوێ به‌رنامه‌ڕێژی بۆ داهاتوو بكات و له ركابه‌ره‌كانیشی نه‌ترسێت و پارێزگاریش له ئه‌سستێره‌كانی بكات.
مینۆتی له باره‌ی مۆندیالی 2018ـی رووسیا ده‌ڵێت: راسته تانگۆ له كۆی 5 هه‌ڵبژارده‌ی كیشوه‌ره‌كه‌ی ده‌رفه‌تی ده‌ستخستنی پلیتی گه‌یشتنی به مۆندیالی هه‌یه، به‌ڵام به‌بێ لیۆنێل مێسی ئه‌ركی زه‌حمه‌ت ده‌بێت و گومانم له گه‌یشتنی بۆ مۆندیال ده‌بێت.
مینیۆتی، هێرشبه‌ری پێشووی تانگۆ بووه، پێشتریش یاریی بۆ یانه‌كانی رۆزاریۆ، رایسینگ، بۆكا جۆنیۆرزی ئارجێنتینا و سانتۆسی به‌رازیلی كردووه، له نێوان ساڵانی 1974 ـ 1982 راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ بووه، پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی بارسێلۆنا، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، ریڤه‌ر پله‌یت، سامپادۆریاش بووه.