لە گەڕەکێکی شاری هەولێر 3 ئەندامی خێزانێک کوژران
K24 – هەولێر:
شەوی رابردوو لە گەرەكی قەتەوی شاری هەولیر سێ ئەندامی خێزانێک لە ناو ماڵەکەیاندا دەکوژرێن و بۆ رۆژی دواتر هاووڵاتیان پێانزانیوە و هێزە ئەمنییەکانیان ئاگەدارکردووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (7ــی حوزەیرانی 2023)، پەیامنێری کوردستان24، رایگەیاند، ئەو خێزانە دانیشتووی گەڕەکی سەرکارێزی شاری هەولێر بوونە ماوەی 20 رۆژ دەبێت ماڵەکەیان گواستوەتەوە بۆ گەڕەکی قەتەوی، خێزانەکە لە 3 کەس پێکهاتوون ژن و مێردێکی بە تەمەن و مندالێکی بچووک تەمەنی نزیکەی 10 ساڵ دەبێت، ژنەکە بە رەگەز عەرەبە و پیاوەکە کوردە، شەوی رابردوو لە نێو ماڵەکەیاندا کوژران و بۆ رۆژی دواتر خەڵک پێیزانیووە.
پەیامنێری کوردستان24، راشیگەیاند، بو گوتەی هاووڵاتیانی نزیک لە مالەکەیان دەڵێن: "بە چەقۆ کوژراون". تەرمی کوژراوەکان رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە، هەروەها تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکەیان دیار نییە و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە.