لیوا بارزان قه‌ساب بۆ كوردستان24: تاوانباری كوشتنی خانه‌واده‌كه‌ی هه‌ولێر به زووترین كات ده‌ستگیركرا
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كووشتنی خانه‌واده‌كه‌ی هه‌ولێر، به زووترین كات ده‌ستگیركرا و دانی به‌تاوانه‌كه‌ی داناوه.
لیوا بارزان قه‌ساب به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 7ـی حوزه‌یرانی 2023)، له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه ئاگاداركراینه‌وه كه سێ كه‌س له ماڵێكدا به شێوه‌یه‌كی قێزه‌وه‌ن كوژراون، بۆیه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر به‌دواداچونمان له‌باره‌ی تاوانه‌كه و تۆمه‌تباركرد، تا دره‌نگانی عه‌سر توانیمان ناسنامه‌ی بكه‌ری ئه‌م تاوانه ئاشكرابكه‌ین.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر گوتیشی: "كاتژمێری 9ـی ئه‌مشه‌و تیمه‌كانمان توانیان تاوانبار ده‌ستگیربكه‌ن، ناوبراو دانی به تاوانه‌كه‌ی دانا و راده‌ستی دادوه‌ری ئاسایشی هه‌ولێر كرا".
لیوا بارزان قه‌ساب سوپاسی دانیشتوانی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات، كه له‌كاتی روودانی هه‌ر تاوانێك هاوكاری تیمه‌كانی ئاسایشن، هه‌روه‌ها داواشی له لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد، ئارامی و ئاسایشی شار بپارێزن. گوتی: "ئارامی و ئاسایشی شاری هه‌ولێر تێكه‌ڵی مه‌رامی خۆتان مه‌كه‌ن".
شەوی رابردوو لە گەرەكی قەتەوی شاری هەولیر سێ ئەندامی خێزانێک لە ناو ماڵەکەیاندا دەکوژرێن و بۆ رۆژی دواتر هاووڵاتیان پێانزانیوە و هێزە ئەمنییەکانیان ئاگەدارکردووەتەوە.
دواتر ئاسایشی هه‌ولێر له‌باره‌ی ئه‌م تاوانه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دوای ئەوەی تیمەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی) و (بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر) هەولێر ئاگادار کرانەوە لەحاڵەتی کوژرانی سێ ئەندامی خانەوادەیەک لەماڵەکەی خۆیاندا کە پێکهاتبوون لەپێاوێک و هاوسەرەکەی و منداڵێکی کچی، بەناوەکانی (عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌د شێخە تەمەنە 66 ساڵ) و (فه‌هیم مه‌ولوود ره‌سووڵ تەمەن 53 ساڵ) و (سانا عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌د تەمەن 11ساڵ) دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانمان دەست بەئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کرا بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی بکەری ئەم تاوانە و لەماوەیەکی کەمدا توانیمان ناسنامەی تۆمەتباری سەرەکی ئەم تاوانە ئاشکرا بکەین کە ناوی (كه‌ریم كانه‌بی حه‌سه‌ن) دانیشتوی هەمان گەڕەکە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتبوو، بەڵام دوای ئەنجامدانی بەدواداچونێکی ورد لەلایەن تیمەکانمانەوه، توانرا شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار(که‌ریم) ئاشکرا بکرێت و بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان دەستگیری بکەین".