دادگایەکی هیندستان دوای 42 ساڵ سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر تۆمەتبارێکدا دەسەپێنێت
K24- هەولێر
هەفتەی رابردوو، گوندنشینێکی تەمەن 90 ساڵانی هیندی بە تاوانی کوشتنی 10 کەس لە تاوانێکی زنجیرەیی کە 42 ساڵ لەمەوبەر ئەنجامی داوە، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا.
خێزانی قوربانییەکان دەڵێن بڕیارەکەی دادگا ئەوەندە درەنگ هاتووە کە چیتر هیچ مانایەکی بۆ ئەوان نییە و شارەزایانی یاسایی دەڵێن ئەمە حاڵەتێکی ئاساییە.
خاتوو پرێمڤاتی تەمەن 75 ساڵ دەڵێت: ئێوارەی 30ی کانوونی دووەمی 1981، "کۆمەڵێک پیاو لە دەوروبەری کاتژمێر 6:30ی خولەکی ئێوارە هاتنە ناو ماڵەکەم و دەستیان بە تەقەکردن کردووە".
پریمڤاتی درێژە بە قسەکانی دەدات و گوتی "هیچیان لێم نەپرسی، تەنها دەستیان کرد بە تەقەکردن لە ئێمە" ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی چەند خولەکێکدا سێ لە منداڵەکانی مردوون، دوو کوڕی تەمەن 10 ساڵان و 8 ساڵان و کچێکی تەمەن 14 ساڵانیش بوو.
پریمڤاتی قاچی راستی خۆی پیشانی ئەو وێنەگرانەدا کە دوای دەرچوونی فەرمانی دادگا سەردانی گوندەکەیان کرد، هەرچەندە برینەکە چاک بووەتەوە، بەڵام پەڵەکەی هەر ماوە.
دادوەر، هارڤیر سینگ، لە دادگای شارۆچکەی فەیرۆزاباد، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر تاکە تۆماتبار"گانگا دیال" دا سەپاند کە تەمەنی 90 ساڵە، هەروەها دایال بڕیاری پێبژاردنی 55 هەزار ڕوپیە کە دەکاتە 668 دۆلار، ئەگەر پارەش نەدات، ئەوا دەبێت 13 مانگی زیادە لە زینداندا بەسەر ببات.
لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوە شکراوە، کە لە کۆی 10 تۆمەتباری سەرەکی نۆیان کۆچی دواییان کردووە.
بە تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار دەیە لە نێوان روودانی تاوانەکە و جێبەجێکردنی سزاکەدا، سیماکانی دۆسیەکە تا رادەیەک ناڕوون بوون. پریمڤاتی و گوندنشینانی دیکەش دەلێن، پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە خێزانەکانیان هیچ دوژمنایەتییەکیان لەگەڵ کەسدا نییە.
پریمڤاتی جەختری لەوە کردەوە: "گوندنشینەکان لە رۆژنامەنووسانەوە زانیارییان لەسەر سزای تۆمەتبارەکە وەرگرتووە، دەشڵێت: "ئێمە پێزانینمان هەیە کە دواجار دادپەروەری هاتە ئاراوە، بەڵام لە کاتی گونجاودا نەبووە. بەڕاستی دڵخۆش دەبووم ئەگەر دادپەروەری هەبوایە لە کاتی گونجاودا.
روونیشی کردەوە، "دادگاکە 42 ساڵی خایاند، تا گەیشتە دادپەروەری، ئەگەر لە ماوەی پێنج بۆ شەش ساڵدا سزاکە دەربکرایە، گەورەکانمان بە ئاشتی دەمردن".
دەشڵێت: "حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری هەوڵدەدەن پەیامێک بۆ ڕای گشتی بنێرن کە یاسا بەدوای ئێوەدا دەگەڕێت ئەگەر تاوانێک ئەنجام بدەیت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "شکستی سیستەمی دادوەری تاوانکاری هیندستان ئەوەیە کە قوربانییەکان و خێزانەکانیان بۆ ماوەی 42 ساڵە ناچاربوون لە ئازاردا بژین".
ئەمە تاکە دۆسیە نییە کە ماوەیەکی زۆری خایاندووە تا یەکلایی بکرێتەوە، دادپەروەری تاوانکاری هیندستان ناوبانگێکی زۆری هەیە بۆ دواکەوتن و زۆرێک لە هاووڵاتیانیش دەڵێن ناڕەزاییان هەیە لەوەی کە زۆرجار دۆسیەکان بۆ ماوەی ساڵانێک یان تەنانەت دەیان ساڵ لە دادگاکاندا درێژە دەکێشن، مانگی شوباتی ساڵی رابردوو، حکومەت پەرلەمانی ئاگادارکردەوە کە نزیکەی 50 ملیۆن دۆسیە لە دادگاکانی هیندستان هەڵپەسێردراون.
پرۆفیسۆر ڕەشید، پسپۆڕی یاسای تاوانەکانی هیندستان و دامەزرێنەری سایتی لایڤ لاو دەڵێت، گەورەترین هۆکاری دواکەوتنی ئەو بڕیارە، نەبوونی دادوەری پێویستە.
رێژەی دادوەرەکان لە هیندستان زۆر کەمە، ئەمەش وایکردووە بارگرانییەکە بکەوێتە سەر دادوەر، بۆیە دادگاییکردنەکان کاتێکی زۆری دەوێت تا دواجار و یەکلاکەرەوە بڕیاریان لەسەر دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەزۆری تانەدان لە دادگای باڵا لانیکەم پێنج بۆ 10 ساڵ دەخایەنێت، تا لە دانیشتنی کۆتاییدا جێگیر بکرێت.