واشنتن: ئێران ئامادە نییە رێككه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی زیندووبكرێته‌وه
![وێستگه‌یه‌كی ئه‌تۆمی ئێرانی](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Oct-2022/1665517339kurdistan24-iraq-nuclier.jpg)
K24 - هەولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایده‌گه‌یه‌نێت، زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لە پێشینەی سیاسەتی ئەمه‌ریکادا نییە، لەبەر ئەوەی ئێران ئامادە نییە بگەڕێتەوە سەر پابەندبوونەکانی بە رێککەوتننامەکە.
ئانتۆنی بلینکێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بە کەناڵی ئەلشەرقی راگەیاند، لە یەکەم رۆژەوە ئەمه‌ریکا و هاوبەشە ئەورووپییەکان و تەنانەت چین و رووسیاش بە دوای ئەوەوە بوون هەر دوو وڵاتی ئێران و ئەمه‌ریکا پێکەوە بگەڕێنەوە سەر پابەندییەکانی رێککەوتننامەی ئەتۆمی، بەڵام ئێران یا نەیویست و یا نەیتوانی بۆ ئەم ئامانجە هەنگاوی پێویست بنێت.
بلینکێن جەختیشی له‌وه‌ش کردەوە، ئەمه‌ریکا دیپلۆماسی بە باشترین رێکكار بۆ رێگری لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی دەزانێ، بەڵام سووریشە لەسەر ئەوەی رێگا لە چالاکییە مەترسیدارەکانی ئێران لە ناوچەکە بگرێ و ئەمە تەوەری بەشێکی گرنگ لە دانوستانەکانی ئەمه‌ریکا و وڵاتانی ئەنجوومەنی هاوکاریی کەنداو بووە.
ئەمه‌ریکا و ئێران رەتیان کردەوە بەم زووانە لەسەر زیندوو کردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی رێکبکەون.
لە پاش ئەوەی ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای رایگەیاند ئێران و ئەمه‌ریکا لەسەر زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی رێککەوتوون، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی و کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند، ئەم راپۆرتە هەڵە و چەواشەکارانەیە و جەختیشی کردەوە هەموو ئەو راپۆرتانەی باس لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەکەن، ناڕاستن.
هاوکاتیش نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان راپۆرتەکەی میدڵ ئیست ئای رەتکردەوە و رایگەیاند، بۆچوونی ئیران لەم بارەیەوە هەمان بۆچوونی ئەمه‌ریکایە.
رۆژی رابردوو ڕۆژنامەی هائارێتسی ئیسرائیلیش بە پشتبەستن بە لێدوانی ژمارەیەک بەرپرس لە وەزارەتی بەرگریی ئەم وڵاتە نووسیبووی، ئێران و ئەمه‌ریکا بەم زووانە لەسەر زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی رێکدەکەون.
پێشتریش ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌به‌رده‌م به‌رپرسانی كه‌نداو له ریازی پایته‌ختی سعوودیه‌وه وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندییه‌كانی بۆ وڵاتانی كه‌نداو، گوتبووی: "هێشتا ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا بوونی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت، به قوڵی سه‌رقاڵی هاوبه‌شییه‌كانین له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ئێواره‌ی رۆژی (سێشه‌ممه 6ـی حوزه‌یرانی 2023)، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته ریازی پایته‌ختی سعوودیه و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته پێشوازیلێكرا.
هه‌روه‌ها ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی سعوودیه له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بلینكن بۆ سعوودیه، بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتن و ریازه، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی هه‌ندێ پرسی په‌یوه‌ست به ئێران و ئاسایشی ناوچه‌كه و نرخی غاز، په‌یوه‌ندییه‌كانیان گرژی تێكه‌وت.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌نتۆنی بلینكنی وه‌زیری ده‌ره‌وه كردبوو و رایگه‌یاندبوو، به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نیوان واشنتن و ریاز و تاووتوێكردنی پرسه ئابووری و ئه‌منییه‌كان، بلینكن له نێوان 6 تاكو 8ـی حوزه‌یران سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات.