سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری تەندروستی عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری تەندروستی عێراق
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری تەندروستی عێراق

K24 - هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری تەندروستی عێراق کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (12ـی حوزەیرانی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ساڵح مەهدی ئەلحەسناوی وەزیری تەندروستی عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەتی تەندروستی هەرێم و فیدراڵ کرا، بە تایبەتی لە بواری برەودان بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و باشترکردنی کوالیتی دەرمان و چاکسازیکردن لە سیستەمی گشتیی تەندروستی.