له نایجیریا به‌له‌مێك نقووم بوو و زیاتر له 100 كه‌س كه له ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه خنكان

K24 - هەولێر:
به‌له‌مێكی نایجیری كه زیاتر له 200 كه‌سی هه‌ڵگرتبوو، له ئاودا نقووم بوو و زیاتر له 100 سه‌رنشینی ناوی خنكاون، هاوكات پۆلیسی ئه‌و وڵاته هۆكاری ئه‌و جۆره رووداوانه بۆ پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كان و گوێنه‌دان به پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی مرۆڤ له‌لایه‌ن خاوه‌نی به‌له‌مه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 14ـی حوزه‌یرانی 2023) پۆلیسی نایجیریا رایگه‌یاند، به‌له‌مێك كه نزیكه‌ی 250 كه‌سی هه‌ڵگرتبوو، رۆژی دووشه‌ممه 12ـی حوزه‌یران له ویلایه‌تی كوارا له باكووری ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته ژێرئاو كه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه تاوه‌كو ئێستا 106 كه‌س له سه‌رنشینه‌كانی خنكاون.
پۆلیسی نایجیریا له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، به‌له‌مه‌كه ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگرتبوو، كه له ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی باتیگی له كوارا ده‌گه‌ڕانه‌وه، كه نیوه‌ی خنكاوه‌كان دانیشتووی یه‌ك گوند بوونه. هه‌روه‌ها پۆلیس روونیكردووه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ناوچه‌كه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانیان، به‌ڵام نه‌یاتوانی ئه‌وانه‌ی كه‌وتنه ناو ئاوی رووباره‌كه رزگاریان بكه‌ن.
له‌لای خۆیه‌وه بۆلا ئه‌حمه‌د تیبۆنۆ، سه‌رۆكی نایجیریا پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كان كرد و رایگه‌یاندووه، حكومه‌ت ناچار ده‌بێت پێداچوونه‌وه به پرسی سه‌لامه‌تی گواستنه‌وه‌ی رێڕه‌وه ئاوییه‌كان بكات.
مانگی رابردوو له ویلایه‌تی سۆكۆتۆ له باشووری رۆژئاوای نایجیریا به‌له‌مێك نقووم بوو و به‌هۆیه‌وه 15 مێردمنداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا، كه له ناوچه‌كه‌دا داریان كۆده‌كرده‌وه. به‌هه‌مان شێوه نزیكه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر 29 مێردمنداڵی دیكه له‌پێناو په‌یداكردنی بژێوی بۆ خێزانه‌كانیان داریان كۆده‌كرده‌وه و له هه‌مان ناوچه‌دا به‌له‌مه‌كه‌یان ژێرئاو كه‌وت و به‌هۆیه‌وه خنكان.