وه‌زاره‌تی ناخۆ دوایین واده بۆ تۆماركردنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت راده‌گه‌یه‌نێت

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ناخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تاکوو 21ـی تەمووز، مۆڵەت بۆ ئەو کەسانە ماوە كه چەکیان هەیە و دەیانەوێت بە ناوی خۆیانەوە تۆماری بکەن.
له‌وباره‌یه‌وه هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی راگه‌یاندووه، چەکەکان بۆ هاووڵاتییان بێبەرامبەر و بە خۆڕایی تۆمار دەکەن، روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئەو کەسانەی چەکی بێمۆڵه‌تیان هەیە تەنیا پێویستە سەردانی یەکێک لە بنکەکانی تۆمارکردن لە شار و شارۆچکەکان بکەن.
هێمن میران له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه، زیاتر لە مانگێک ماوە بۆ کۆتاییهاتنی پڕۆسەی تۆماركردنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت، جه‌ختیشیكرده‌وه، دوای ئەو ماوه‌یه، هه‌ر چه‌كێكی بێمۆڵه‌ت به چه‌كی قاچاخ هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌و كه‌سانه سزا ده‌درێن، كه پێیانەوە دەگیرێت.
تۆمارکردنی چەک پڕۆسه و رێككارێكی ئارەزوومەندایە و هیچ تێچوویەکی ماددی ناكه‌وێته سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی، ئەو کەسانەشی نەیانەوێت چەکەکانیان لەگەڵ خۆیان بۆ تۆمارکردن ببەن، تەنیا ژمارەکەی دەبەن و بۆیان تۆمار دەکرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا لە هاووڵاتییان ده‌كات، پەلە لە تۆمارکردنی چەکە بێمۆڵه‌ته‌كانیان بکەن و هاوکار بن بۆ داماڵینی چەکی بێمۆڵەت له شار و شارۆچكه و ناوچه‌كانی كوردستان، لەپێناو کەمکردنەوەی ڕووداوەکان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی ئارامی کۆمەڵایەتی بۆ هاووڵاتیان.
رۆژی 21ـی ته‌مووزی 2023 دوایین مۆڵه‌ته بۆ هه‌ر كه‌سێك كه چه‌كی بێمۆڵەتی هه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه بەپێی یاسا سزا ده‌درێت، به‌شێوه‌یه‌ك لە ساڵێک بۆ سێ ساڵ زیندانی و دوو بۆ پێنج ملیۆن دیناریش پێبژاردن دەبێت.