سەرۆکی هەرێم بە ئامادەبوونی میری قەتەر بەشداری لە ئێوارەخوانێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات
K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەشداری لە ئێوارەخوانێکی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا دەکات کە بۆنەی هاتنی میری قەتەر بۆ عێراق ئامادەیکردبوو.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (15ـی حوزەیرانی 2023)، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى محه‌ممه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق، له به‌غدا به‌شدارى له ئێواره‌خوانێكدا كرد كه بۆ مير ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر له ميانى كۆتاييهاتنى سه‌ردانى ئه‌مرۆيدا بۆ به‌غدا ساز كرابوو.
له په‌راوێزى ئێواره‌خوانه‌كه‌دا كه محەممه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى قه‌ته‌رى و عێراقى ئاماده‌ى بوون، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زيرانی عێراق و میری قه‌ته‌ر و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق، ده‌رباره‌ى چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش و دۆخى ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار لە دوای ساڵی 2003ـەوە میری قەتەر سەردانی بەغدای کردوو لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێ‌کرا و ژمارەیەک یاداشتی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆ کرد.