جۆسێپ بۆرێڵ: هیوادارم جارێکی دیکەش دەرفەتم هەبێت سەردانی کوردستان بکەم

K24 – هەولێر:

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، ستایشی وەزیری دەرەوەی عێراقی کرد بۆ هەماهەنگی لەگەڵ یەکیتی ئەوروپا لە چەندین بواری جیاواز، بە تایبەت پرسی کۆچبەران. گوتیشی: هیوادارم جارێکی دیکەش دەرفەتی ئەوەم هەبێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەم.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (15ــی ئایاری 2023)، جۆسێپ بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، رایگەیاند، "دەرفەتی ئەوەم هەبوو ستایشی وەزیری دەرەوەی عێراق بکەم بۆ ئەو هەماهەنگییە باشەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا لە چەندین بواری جیاواز، بەتایبەتی لەپرسی کۆچبەران".

هەروەها راشیگەیاند، "ستایشی وەزیری دەرەوەمکرد بۆ ئەو رۆڵە هەرێمییەی کە لە ناوچەکە گێڕاویانە لە راگرتنی هاوسەنگی و ئاساییکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، باسی لەوەشکرد، وەزیری دەرەوەی عێراق، رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودییە.

گوتیشی: "ئێستا عێراق فاکتەری سەقامگیرییە، مانگی 11 بۆ کۆنفرانسی بەغدا بانگێشکرام و هیوادارم جارێکی دیکەش دەرفەتی ئەوەم هەبێت سەردانی هەرێمی کوردستان و عێراق بکەم وەک ئەوەی تۆ ئاماژەت پێدا، لەوێ ساتی خۆش بەسەربەرم".