نیان عەبدوڵڵا گەشتێک بەنێو فۆلکۆردا دەکات
K24 - هەولێر:
خانمە گۆرانیبێژ نیان عەبدوڵڵا دوای ماوەیەکی دوور و درێژ ململانێ لەگەڵ نەخۆشیەکی سەخت، جارێکی دیژە دەگەڕێتەوە نێو دونیای هونەر.
نیان عەبدوڵڵا لەگەڵ ستافێکی موزیکژەن لە هەولێرەوە گەشتێکی بەنێو گۆرانیە فۆلکلۆرەکان کردووە و گۆرانی چەهچەی بولبولی کردووەتە نوێترین کار و بەرهەمی خۆی.
ئەو خانمە گۆرانیبێژە لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24 دەڵێت: دوای ساڵانێک دوورکەوتنەوە لە بەرهەمە هونەرییەکانم بەهۆی نەخۆشیە سەختەکەمەوە، خۆشحاڵم جارێکی دیکە لە هەولێرەوە توانیم لەگەڵ ستافێکی پرۆفیشناڵ، دەست بکەمەوە بە گوتنەوەی ئەو بەرهەمە فۆلکلۆرییانەی لە دڵی هەمووماندا زیندوون. گوتیشی: بە ستایلێکی نوێ چەهچەی بولبول و چەند بەرهەمێکی دیکەم تۆمارکردووە و لە ماوەیەکی نزیکدا بڵاوی دەکەمەوە.