نازەنین نوێترین گۆرانی رێڤین ئاراس و فەرمان هەورامییە

K24 - هەولێر

دوای بڵاوبوونەوەی چەند بەرهەمێکی هونەری بەیەکەوە،  جارێکی تر رێڤین ئاراس و فەرمان هەورامی بەشێوەیەکی دوێت گۆرانییەکی نوێیان کلیپ کرد.

گۆرانیە نوێیەکەیان بە ناوی نازەنین، کە لە تێکست و ئاوازی ئەو دوو هونەرمەندەیە و لە دەشت و کێوە دڵڕفێنەکەی ‌ناوچەی هەورامان وێنەگیراوە و ئێستا لە قۆناغی مۆنتاژکردندایە.

هاژە باسیت، موزیکژەن و سەرپەرشتیاری گرووپی کچانی مێخەک، کە وەک ژەنیارێک بەشدارە لە کلیپەکەدا بە کوردستان24ی گوت: بەشداریمان لەم بەرهەمە هونەرییەی هونەرمەندانی ناوبراو، دەسپێکێکی دیکەیە بۆ کارە هونەرییەکانم بە دەفە عیرفانیەکەم، ئەو گۆرانیەش، بەرهەمێکی شادە و بەزوویی دەچێتە نێو دڵی خەڵک، کە لە رووی ستایل و هونەرییەوە کارێکی ناوازە دەبێت بەرامبەر کارەکانی پێشووترماندا".

گوتیشی: "دوای تەواوبوونی کارە هونەرییەکانی ئەو گۆرانیە، لە سەرجەم کەناڵە ئاسمانی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاودەبێتەوە".

.