لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی هەڕەشەکردنی لە ژنێک دەستگیرکرا
K24 - سلێمانی
لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لە ژنێك کردبوو.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئهزمهڕ تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لە ژنێك کردبوو.
روونکراوەتەوە، دوای تۆمارکردنی سکاڵایهكی یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتییەکانی لە ژنێك کردبوو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد. دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئهزمهڕهوە دەستگیربکرێت. ههروهها دهستیگیرا بهسهر موبایل و كۆمپیوتهری تۆمهتباردا.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە، تۆمەتبار (یـ، غ، ح) لهدایكبووی 1987 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی دوو لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.