لە بەردەم دادگای کۆیە تەقە لە پارێزەرێک کرا

دادگای کۆیە
دادگای کۆیە

K24 - کۆیە

ئەمڕۆ لە بەردەم دادگای کۆیە تەقە لە پارێزەرێک کرا بەناوی کەیفی عەبدولعزیز، پارێزەرەکە بریندارە و گواستراوەتەوە نەخۆشخانە.

ھاوکار عەلی بەڕێوبەری راگەیاندنی تەندروستی کۆیە بە کوردستان24ی گوت: "بریندارەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و تەندروستی جێگیرە، شوێنەواری یەک فیشەک بە قاچیەوە ھەیە".

هەر لەبارەی رووداوەکە شێروان جەلال یاریدەدەری بەڕێوەبەری تەندروستی کۆیە بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەو کەسەی تەقەی لێکراوە، پێشتر کارمەند بووە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و رووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە.

راشیگەیاند: "لەکاتی تەقەکردن ئەو کەسە کوڕەکەشی لەگەڵ بووە، دوو فیشەک بەر قاچی باوکەکە کەوتون، بریندارەکە باری تەندروستی جێگیرە و لە ئایندەیەکی نزیک رەوانەی ماڵەوە دەکرێتەوە".

پەیامنێری کوردستان24 لە زاری کەسوکاری بریندارەکە رایگەیاند، رووداوی تەقەکردنەکە بەهۆی کێشەیەکی خێزانی بووە و تەوەکەرەکە دەستگیرکراوە.

Fly Erbil Advertisment