نوێژی هه‌ینی له گه‌یاره ده‌كه‌ن
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وا به‌ڵێنی ڕزگاركردنی ناحیه‌كه ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی پۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند" نوێژی هه‌ینی داهاتوو له "گه‌یاره" ده‌كه‌ین و ناحیه‌كه له چه‌كدارانی داعش پاك ده‌كه‌ینه‌وه.
لیوا "نه‌جم جبوری" فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وای سوپای عێراقی،به‌ڵێنی ئه‌وه ده‌دات، رۆژی هه‌ینی له‌ناو گه‌یاره‌دا نوێژ بكه‌ن و ئه‌و ناحیه‌یه له چه‌كدارانی داعش پاك بكه‌نه‌وه.
ئه‌م قسانه‌ی "جبوری" پاش ئه‌وه دێت كه كه ئۆتۆمبێل و كاروانه سه‌ربازییه‌كانی سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كان، له ڕووباری دیجله په‌ڕیونه‌ته‌وه و له پردی "العائم" وه به ئاراسته‌ی گه‌یاره ده‌ڕۆن.
پاش ئه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان گوندی " عه‌وسه‌جه " یان كۆنترۆڵكرد و له ناحیه‌ی گه‌یاره نزیك بوونه‌ته‌وه، به‌قسه‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی عێراق، كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچه‌نه هه‌روا ئاسان نییه و له شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنی گونده‌كه‌دا داعش به‌رگرییه‌كی توندی كردووه.