له توركیا 52 كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران
K24 - هەولێر
52 کۆچبەری نایاسایی کە ویستویانە بە شێوەیەکی نایاسایی بچنە دەرەوەی توركیا، لە کەناراوەکانی ئیزمیر، لە رۆژئاوای توركیا قۆڵبه‌ستكران. هاوكات 13 کۆچبەری دیكه کە لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی یۆنانه‌وه بۆ سنووری تورکیا گه‌ڕێندرانەوە و رزگاركران.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌ی ماڵپەڕی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا، "دوای گه‌یشتنی زانیاریی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی کۆمەڵێک کۆچبەری نایاسایی لەسه‌ر بەلەمێکی چووپن لە كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی چەشمە سه‌ربه ئیزمیر، بەلەمێكی ئاسایشی کەناراوەکان ئاڕاستەی ناوچەکە کراوه. تیمه‌كان بەلەمەكه‌یان راگرت و 33 کۆچبەری نایاساییان قۆڵبه‌ستكرد. هەروەها لە کەناراوەکانی شارۆچكه‌ی فۆچا سه‌ربه ئیزمیر، 19 کۆچبەری نایاسایی ده‌ستگیركران".
ئاماژە بەوەشکراوە: "ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا له كه‌ناراوه‌كانی شارۆچکەی دیکیلی سه‌ربه ئیزمیر 13 کۆچبەری نایاساییان رزگارکرد كه له‌سه‌ر بەلەمێکی چووپ بوون و لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی یۆنانه‌وه بۆ ناو ئاوەکانی تورکیا گه‌ڕێندرابوونه‌وه".
کۆچبەره نایاساییه‌كان دوای گرتنه‌به‌ری رێکارەکان، رەوانەی فه‌رمانگه‌ی کۆچ له پارێزگای ئیزمیر كران.