دوو درۆن لە مۆسکۆ خرانە خوارەوە
K24 - هەولێر:
پارێزگاری مۆسکۆ لە پۆستێکدا لە تیلیگرام رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو درۆن لە سنوری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا تێکشێکندراون.
ئەندرێ فۆربیۆڤ، پارێزگاری مۆسکۆ راشیگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 5:30 و 5:50 خولەک دوو درۆن لە نزیک بنکەیەکی سەربازیی رووسیا و لە ناوچەی فۆمینیسک، بەدووری 50 کیلۆمتەر لە باشووری مۆسکۆ تێکشکێندراون.
باسی لەوەشکرد، درۆنەکان هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان بە ناوچەکە نەگەیاندووە.
مۆسکۆ و ناوچەکانی دەوروبەری زیاتر لە 500 کیلۆمەتر لە سنووری ئۆکرانیاوە دوورن، لە سەرەتای لەشکرکێشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە شوباتی 2022 بە دەگمەن بوونەتە ئامانجی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لە کاتێکدا ئەم جۆرە هێرشە لە شوێنەکانی دیکەی رووسیا زیادی کردووە.