به ڤیدیۆ: هاوسه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ دزی ده‌كات
وتاری هاوسه‌ره‌كه‌ی ئۆبامای خوێندووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هاوژینی دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، گوتارێكی "میشێل ئۆباما" ی هاوسه‌ری "باراك ئۆباما" سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆپی ده‌كات و له كۆنگره‌ی كۆمارییه‌كاندا ده‌یخوێنێته‌وه.
زۆربه‌ی میدیاكانی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ بایه‌خێكی زۆریان به‌و بابه‌ته داوه و باسی ئه‌وه‌یانكردووه، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ، گوتاری هاوسه‌ره‌كه‌ی ئۆبامای كۆپی كردووه.
میلانیا تره‌مپ، هاوسه‌ری دۆناڵد تره‌مپ" ه و له ساڵی 1970 له شاری "سیڤنیكا" ی یوگسلافیا له دایك بووه.
له شاری نیویۆرك داده‌نیشێت و به ڕه‌گه‌ز "سلۆڤینی" یه" و له ساڵی "2005" بووه به هاوسه‌ری تره‌مپ" و منداڵێكی هه‌یه به‌ناوی "بارون تره‌مپ.
پێشتر نمایشكاری جل و به‌رگ و دیزاینه‌ری خشڵه بووه، و له ساڵی 2006 وه ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی پێدراوه.






