وه‌زاره‌تی ناوخۆ 48 بنکەی نوێی تۆمارکردنی چەکی ئاگرینی کردەوە

K24 - هەولێر:
وەزارەتی ناوخۆ 48 بنکەی نوێی تۆمارکردنی چەکی ئاگرینی کردەوە.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاریكردن بۆ هاووڵاتیان و تۆماركردنی چه‌كه‌كانیان تاكو 21ـی ته‌مموزی 2023، بە فەرمانی بەڕێز وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان 48 بنکەی نوێی تۆمارکردنی چەکی ئاگرینی کردەوە، سەرەڕای بەردەوامی کارەکانی 42 بنکەکەی پێشوو.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ داوا لە هاووڵاتیان دەكات، بەزووترین کات سەردانی یەکێک لەم بنکانە بکەن، کە بۆ تۆمارکردنی چەک کراونەتەوە و چەکەکان بێ بەرامبەر تۆماربکەن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌روه‌ها هاتووه: لە کاتی تۆمارکردنی چەکدا، چەکەکە بە خاوەنەکەی دەدرێتەوە لە گەڵ فۆرمێکی تۆمارەکە و دواتر بەو فۆرمە دەتوانێت داوای مۆڵەتی چەک هەڵگرتن بکات ئەگەر پێویستی بێت یان دەتوانێت بەو فۆرمە چەکەکەی لە کۆمەڵگەکانی کڕین و فرۆشتنی چەک بفرۆشێت، کە لە ئایندەدا بە چاودێری وەزارەتی ناوخۆ دەکرێنەوە.
پێشتریش هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی راگه‌یاندبوو، چەکەکان بۆ هاووڵاتییان بێبەرامبەر و بە خۆڕایی تۆمار دەکەن، روونیشیكردبووه‌وه، ئەو کەسانەی چەکی بێمۆڵه‌تیان هەیە تەنیا پێویستە سەردانی یەکێک لە بنکەکانی تۆمارکردن لە شار و شارۆچکەکان بکەن.
هێمن میرانی له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها رایگه‌یاندبوو، زیاتر لە مانگێک ماوە بۆ کۆتاییهاتنی پڕۆسەی تۆماركردنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت، جه‌ختیشیكردبووه‌وه، دوای ئەو ماوه‌یه، هه‌ر چه‌كێكی بێمۆڵه‌ت به چه‌كی قاچاخ هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌و كه‌سانه سزا ده‌درێن، كه پێیانەوە دەگیرێت.
باسی له‌وه‌شكردبوو، تۆمارکردنی چەک پڕۆسه و رێككارێكی ئارەزوومەندایە و هیچ تێچوویەکی ماددی ناكه‌وێته سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی، ئەو کەسانەشی نەیانەوێت چەکەکانیان لەگەڵ خۆیان بۆ تۆمارکردن ببەن، تەنیا ژمارەکەی دەبەن و بۆیان تۆمار دەکرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواشی لە هاووڵاتییان كردبوو، پەلە لە تۆمارکردنی چەکە بێمۆڵه‌ته‌كانیان بکەن و هاوکار بن بۆ داماڵینی چەکی بێمۆڵەت له شار و شارۆچكه و ناوچه‌كانی كوردستان، لەپێناو کەمکردنەوەی ڕووداوەکان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی ئارامی کۆمەڵایەتی بۆ هاووڵاتیان.
رۆژی 21ـی ته‌مووزی 2023 دوایین مۆڵه‌ته بۆ هه‌ر كه‌سێك كه چه‌كی بێمۆڵەتی هه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه بەپێی یاسا سزا ده‌درێت، به‌شێوه‌یه‌ك لە ساڵێک بۆ سێ ساڵ زیندانی و دوو بۆ پێنج ملیۆن دیناریش پێبژاردن دەبێت.

