له زاخۆ فێستیڤاڵێكی كولتووری تایبه‌ت به جلوبه‌رگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 – زاخۆ:
له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ فێستیڤاڵێكی باڵكێش سه‌باره‌ت به جلوبه‌رگی كوردی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه تێیدا چه‌ندین جلوبه‌رگی جۆراوجۆری پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان نمایش ده‌كرێت و كوردستان24 سپۆنسه‌ری ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 21ـی حوزه‌یرانی 2023) له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی تایبه‌ت به شه‌ل و شهپك (جلوبه‌رگ) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، کە بەشداربووان لە هەولێر، دهۆک، دەڤەری بارزان، زاخۆ، شرنا‌خ، ئاکرێ و ئامێدی بۆ ماوەی یەک رۆژ چەندین بڕگەی جیاواز پێشکەش ده‌کەن.
ئه‌م ڤیستیڤاڵه به‌شێكه له پاراستنی جۆره‌كانی شه‌ل و شهپك و به‌كارهێنان و پۆشینیان جارێكی دیكه بكرێته‌وه كولتوور و به كۆمه‌ڵگه بناسرێنه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌یفه‌ددین حاجی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری فێستیڤاڵه‌كه له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له‌پاڵ كار و چالاكییه گشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و جۆره چالاكی و فێستیڤاڵه رۆشنبیرییانه گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه، كه له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا پشتوانیكردنی ده‌ستی كار و پیشه‌سازی ناوخۆییه، به‌تایبه‌ت كه یەکەمین جار پیشەسازی دروستکردنی ئەو جلوبەرگانە لە زاخۆ بووە و مێژووەکەی بۆ سەدان ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
گوتیشی، له‌و فێستیڤاڵه‌دا جۆره‌كانی شه‌ل و شهپك و ره‌نگه‌كانی پیشان ده‌درێت، كه له قۆناغه‌كانی رابردوودا چۆن و به چ شێوازێك دروستكراون و به‌كارهێنراون، روونیشیكرده‌وه، له ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا شه‌ش بۆ حه‌وت ده‌ڤه‌ری كوردستان به‌شداری چالاكییه‌كان و نمایشه‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری فێستیڤاڵه‌كه له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه كریستیانه‌كان زیاتر جلوبه‌رگه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنن، به‌ڵام زیاتر كڕین و فرۆشتنیان له‌لایه‌ن موسڵمانانهوهیه.
رۆژی 16ـی حوزه‌یرانی 2023، دڵخواز مو‌سا، بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەری زاخۆ، کە ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵەکەیە بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئامانج لەم فێستیڤاڵە پاراستنی جۆرەکانی جلوبەرگی شەک و شەپکن و لەبەرکردنیان بکرێتەوە کلتوور و بۆ هەمووان روونبکەنەوە کە ئەو جلوبەرگانە تایبەت نین بە چینێکی دیاریکراوی کۆمەڵگە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، یەکەمین جار پیشەسازی دروستکردنی ئەو جلوبەرگانە لە زاخۆ بووە و مێژووەکەی بۆ سەدان ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، کە سەرەتا جوولەکەکان ئەو کارەیان دەکرد و دواتریش کریستیانەکانی ناوچەکە درێژەیان بەو کارەداوە و تائێستاش بەشێک لە هاووڵاتییانی دەڤەرەکە بەو کارەوە سەرقاڵن.
ئامانجێکی دیکەی فێستیڤاڵەکە وەک بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەری زاخۆ باسی لێوەکرد، نیشاندانی پێکەوەژیانی نێوان ئایین و پێکهاتەکانی ناوچەکەیە کە چەندین ساڵە بە تەبایی و برایەتی پێکەوە دەژین.
لەبارەی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە، دڵخواز مو‌سا رایگەیاند، نمایش‌کردنی شەل و شەپکان بە بەشداری 15 گەنج ئەنجام دەدرێت، دواتریش جلوبەرگی خاک و کراس و فستان لەلایەن 20 گەنجەوە نمایش دەکرێت و لەگەڵ نمایشەکاندا، چۆنیەتی دروستکردنیان دەخرێتەڕوو.
هاوکات لەمیانی فێستیڤاڵەکەدا، چەندین گۆرانی فۆلکلۆری لەلایەن تیپی میوزیکی رۆژەوە پێشکەش دەکرێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئەو ئەندامەی لیژنەی بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵەکە روونیکردەوە، پیشەوەرانی دروستکردنی شەل و شەپکان لە شارەکانی هەولێر، دهۆک، زاخۆ، دەڤەری بارزان، ئاکرێ و ئامێدی بەشداری لە فێشتیڤاڵەکە دەکەن، کە یەکێکە لە پرۆژەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کە بە هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتییەکانی رۆشنبیری و هونەری زاخۆ و گەشتوگوزاری زاخۆ سازدەکرێت.