بە فەرمانی مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرانی گشتی کارەبا بۆ سێ ئیدارەی سەربەخۆی هەرێم دانران
K24 - هەولێر:
لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەر سێ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، زاخۆ و راپەڕین بەڕێوەبەرانی گشتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا دانران.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە گوێرەی ئەو فەرمانەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەریکردووە، ئەردەوان ئیبراهیم بە وەکالەت لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سۆران دادەنرێت و، ئەنوەر کربیت ئەرشاک بە وەکالەت لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای زاخۆ دادەنرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، عەلی محەممەد عەلی بە وەکالەت وەک بەڕێوەبەری گشتی کارەبای راپەڕین دیاری کراوە.