ئۆکرانیا: شەوی رابردوو 13 مووشەکی رووسیامان خستەخوارەوە
K24 - هەولێر:
هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو 13 مووشەکی کروزی رووسیایان تێکشکاندووە.
لە راگەیەندراوێکدا لە پێگەی خۆی، هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا بڵاویشیکردەوە، شەوی رابردوو سوپای رووسیا هێرشێکی فراوانیان کردووەتە سەر بنکەیەکی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.
باسی لەوەشکردووە، بەدرێژای شەوی رابردوو توانیویانەی 13 مووشەکی جۆری کروزی رووسیا تێکبشکێنن.
هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەشداوە، رووسیا لە بنکەکانی دەریای قەزوینەوە مووشەکەکانی ئاڕاستەی خاکی ئۆکرانیا کردووە.
ئەوەشیخستەروو، سەرباری تێکشکاندنی مووشەکەکان، چوار درۆنی رووسیان لە دۆنێتسک تێکشکاندووە.