ئەڵمانیا ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی کۆچبەران دەکات

هاوشێوەی کەنەدا، ئەڵمانیش ئاسانکاری بۆ کۆچبەران دەکات

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیارێکی نوێی پەسەنکرد، کە ئاسانکاری بۆ هاتنی کۆچبەران دەکات، بە تایبەت کە ئێستا ئەو وڵاتە ئەوروپییە بە دەست کەمی دەستی کارەوە دەناڵێنێت.

زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەڵمانیا دەنگیان بە یاسای هەموارکراوی تایبەت بە کۆچبەراندا، ئاسانکاری بۆ ئەو کۆچبەرانە دەکات کە خاوەن کارامەیین لە ئەڵمانیا کار بکەن.

بەگوێرەی یاسای نوێی ئەڵمانیا، کە هاوشێوەی سیستەمی کەنەدییە، تیشک دەخاتە سەر فاکتەرە گرنگەکانی وەک، کارەمەیی و بڕوانامە و زمان.

رۆبەرت هابیک وەزیری ئابووری ئەڵمانیا پێشوازی لەو بڕیارەکرد و جەختی لەوە کردەوە، کە کەمی کرێکار یەکێکە لە قەیرانە سەرەکییەکانی بەرۆکی وڵاتەکەی گرتووە.

ساڵانێکە ئەڵمانیا کێشەی کەمی دەستی کاری هەیە بە تایبەت لە کەرتەکانی گەشتیاری و تەندروستی و بیناسازی. بە تایبەت لە ساڵی 2022 نزیکەی دوو ملیۆن دەرفەتی کار لە وڵاتەکە هەبوون.