یاسای بودجەی عێراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

ژماردنی پارە لە بانکێکی هەرێمی کوردستان
ژماردنی پارە لە بانکێکی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی یاسای بوودجەی گشتی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دادی عێراقیش، بڵاوكردنه‌وه‌یشی یاساكه‌ له‌ 1ـی كانوونی دووه‌مه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردن.

بەپێی یاساکە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تەواوی خەرجییەکانی حکومەت لەسەر بودجەی 2023ـی عێراق هەژمار دەکرێن و تێیدا هاتووە، داهاتی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023 بە 134 ترلیۆن و 552 ملیار و 919 ملیۆن و 63 هەزار خەمڵێندراوە.

بەپێی داهاتە خەمڵێدراوەکانی نێو یاسای بودجە، هەناردەی نەوتی خاو بە 70 دۆلار بۆ یەک بەرمیل دانراوە، کە تێكڕای بەرهەمی رۆژانە سێ ملیۆن و نیو بەرمیل نەوت دەبێت و، لەو ژمارەیەش 400 هەزار بەرمیلی رۆژانەی لە هەرێمی کوردستانەوە دەبێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، لەنێو یاساکەدا بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە 130 هەزار دینار جێگیرکراوە.