عێراق گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وته بۆ هیندستان
بۆ یه‌كه‌مجار عێراق پێشه‌نگی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی له‌سعودیه وه‌رگرت و بووه یه‌كه‌م هه‌نارده‌كاری نه‌وت بۆ هیندستان.
K24 – هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مجار عێراق پێشه‌نگی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی له‌سعودیه وه‌رگرت و بووه یه‌كه‌م هه‌نارده‌كاری نه‌وت بۆ هیندستان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كه‌رتی نه‌وتی عێراقی رایگه‌یاندووه، ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ هیندستان له‌سێ مانگی رابردوو دا به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 16 زیادی كردووه، له‌ئێستادا له‌سه‌دا بیستی پێدوایستیه نه‌وتییه‌كانی هیندستان پر ده‌كاته‌وه، ئه‌وه له كاتێكدایه كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی سعودیه ته‌نها له‌سه‌دا 17ی پێدوایستی نه‌وتی هیندستان دابینده‌كات، كه ریزبه‌ندی سێیه‌م وڵاتی جیهانی وه‌رگرتووه له‌رووی به‌كارهێنانی نه‌وته‌وه.
له‌سێ مانگی رابردوودا عێراق رۆژانه 847هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی هیندستان كردووه له‌كاتێكدا هه‌نارده‌ی نه‌وتی سعودیه بۆ هیندستان رۆژانه 748 هه‌زار به‌رمیل بووه.