وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌وه‌ی چین گه‌یشتووه‌ته 89 ملیار دۆلار
ئاستی وه‌به‌رهێنانی چین له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا گه‌یشتووه‌ته 89 ملیار دۆلار.
K24 – هه‌ولێر:
ئاستی وه‌به‌رهێنانی چین له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا گه‌یشتووه‌ته 89 ملیار دۆلار.
وه‌زاره‌تی بازرگانی چین رایگه‌یاندووه، ئاستی وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، به رێژه‌ی نزیكه‌ی له‌سه‌دا 59 زیادیكردووه، به‌راورد به نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو.
وه‌زاره‌تی بازرگانی چین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه ته‌نها له‌مانگی رابردوودا و به به‌های زیاتر له 15 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌ده‌ره‌وه‌ی چین ئه‌نجامدراوه.
چین كه دووه‌م هێزی ئابووریه له‌جیهان، له ئێستادا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له كیشوه‌ری ئه‌فریقا و ئه‌وروپا په‌یوه‌ندییه ئابووریيه‌كانی به‌هێز كردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاستی وه‌به‌رهێنانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی گه‌شه‌ی كردووه.